له نوێترین ئه‌پده‌یتدا كۆمپانیای سناپچات هه‌ڵده‌ستێت به زیاد كردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ كه ئه‌وه‌یش چه‌ندان فلته‌ری جیاواز و ناوازه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئه‌پده‌یتی سناپچات ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سناپچات له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا بۆ ئاپه‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندی "CAT Lenses"ی زیاد كرد كه له‌ڕێی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه كۆمه‌ڵێك فلته‌ری نوێ زیاد ده‌بێت بۆ خۆت و "پشیله‌كه‌ت".
سناپچات ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌پده‌یته‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، هۆكاری زیاد كردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكانێكی زۆر له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه ماڵییهكهیان به‌تایبه‌ت پشیله سناپ ده‌كه‌ن و وێنه ده‌گرن، به‌ڵام فلته‌ره‌كه ناچێته سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه ئه‌مه‌یش وای كرد سناپچات ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه زیاد بكات.
سناپچات یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی2011 له‌لایه‌ن كۆمپانای "Sanpchat lnc" ه‌وه دروست كرا. ئه‌م ئاپه بۆ وێنه‌گرتن و چاتكردن له نێوان هاوڕێیاندا دروست كراوه و له ساڵی 2011 ه‌وه تا ئێسته به ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سناپچات ده‌ڵێت، ئێسته ئه‌م ئاپه رۆژانه 187 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنێت.