وێنه‌كێشێكی لێهاتوو ده‌ستی كردووه به بانگهێشتكردنی كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو تابلۆ ناوداره‌كان بۆ سه‌رده‌می ئێسته، بۆ هه‌ر تابلۆیه‌كیش به شێوه‌یه‌كی جیاواز تێكه‌ڵ به سه‌رده‌می ئێسته‌ی كردووه.
هاتینین ئوڤریلی وێنه‌كێش و دیزاینه‌ری گرافیكێكی یۆنانی، ده‌ستی به ده‌ستكاریكردنی كه‌سایه‌تیی ناو تابلۆ كلاسیكه‌كان كردووه، هه‌ر یه‌كێكیان به شێوه‌یه‌كی جیاواز بۆ سه‌رده‌می ئێسته هێناوه و له‌گه‌ڵ دیمه‌نه باوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه تێكه‌ڵی كردوون، به‌مه‌ش ناوبانگێكی زۆری ده‌ركردووه و كاره‌كانی له ته‌واوی میدیاكاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 چه‌ند نموونه‌یه‌ك له كاره‌كانی داناوه، كه ئه‌مانه‌ن:
_ ڤینسیت ڤان كوخ وێنه‌كێشی ناوداری ئه‌ڵمانی، له‌م تابلۆ نوێیه‌دا ماسكی باتمانی به‌ستووه، به‌ڵام وێنه‌كێش ئه‌وه‌ی له‌بیر نه‌كردووه كه ئه‌و وێنه‌كێشه ته‌نیا یه‌ك گوێی هه‌بووه و ئه‌وی تری له‌پێناو وێنه‌كێشان بڕیوه، بۆیه یه‌ك گوێی وه‌ك باتمانیشی بۆ داناوه.
_ ئه‌و كچه‌ی پشیله‌یه‌كی پێیه كه جوانترین تابلۆی جۆهانس ڤێرمه‌ره، له لایه‌ن ئه‌م دیزاینه‌ره‌وه ده‌ستكاری كراوه، شێوه‌ی تێكه‌ڵ به كه‌سایه‌تی یلاری كوینی ناو فیلمی سویساد سكواد كراوه.
_ وێنه‌ی ژووره شێواوه‌كه‌ی ڤان كوخ ده‌ستكاری كراوه، تێكه‌ڵ به فیلم كارتۆنی ڕیك ئاند مۆرتی ئه‌مه‌ریكی كراوه، تێیدا ئه‌و شوێنه سه‌وزه پێشان دراوه كه وا ده‌كات له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر بڕۆیت.
_ هه‌روه‌ها نوسره‌تی ناسراو به پیاوی خوێی چێشتلێنه‌ری تورك، هاتووه‌ته ناو تابلۆیه‌كی لیۆناردۆ داڤنچی و خواردنی كاره‌كته‌رانی ناو تابلۆكه پڕ خوێ ده‌كات.
_ مۆنالیزا تابلۆ ناوداره‌كه‌ی لیۆناردۆ داڤنچی، هاتووه‌ته ناو پاركێكی گشتی له‌نده‌ن و جلوبه‌رگی ئاسایی زستانه‌ی له‌به‌ره.