نزار محموود ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "وشه"، ئاماژه به هۆكاره‌كانى شكستى بزووتنه‌وه‌كه له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات و ڕوونى ده‌كاته‌وه، یه‌كێتى هه‌وڵى ساخته‌كردنى 200 هه‌زار ده‌نگى داوه. پێشى وایه ئه‌گه‌ر ساخته‌كارى نه‌بووایه، یه‌كێتى 10 كورسی نه‌ده‌هێنا.
به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات "له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى ناو یه‌كێتى كه ئێسته بڕیار به‌ده‌ستن، پیلانگێڕى دژى گۆڕان هه‌یه". دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "چه‌ند جارێك یه‌كێتیمان تاقی كردووه‌ته‌وه، ده‌رچووه جێى متمانه نین".
تۆ گوتت له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنى ڕابردووى عێراق و كوردستان ساخته‌كارى كراوه، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كانتان زۆر سارد بوون، بۆ؟
ئێمه له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق توانیمان به نۆ ئه‌ندامى په‌رله‌مانه‌وه وا بكه‌ین ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى پاڵه‌په‌ستۆى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵ درا ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنرێت، چونكه ڕه‌وشى عێراق ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چوو، ته‌نانه‌ت مه‌ترسیی زۆر گه‌وره‌یش له‌سه‌ر عێراق هه‌بوو، ئه‌وه‌یش واى كرد تێی په‌ڕێنن، سه‌ربارى هه‌ڵوێستى رژدى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و ساخته‌كارییه ئه‌لیكترۆنییه‌ى كه كرابوو.
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیش گۆڕان كه‌وتبووه نێوان دوو ئاراسته كه به‌شدارى بكه‌ین یا به‌شدارى نه‌كه‌ین، چونكه دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، خه‌ڵك نا‌ئومێد بووبوون و بڕوایان به سندووقى ده‌نگدان نه‌مابوو، به‌ڵام بۆچوونى به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن فراوانتر بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى داتاى ڕۆژى هه‌ڵبژاردن فرسه‌تى زۆرى ساخته‌كاریى تێدابوو، هه‌رچه‌نده ئێمه ده‌مانزانى كه ساخته‌كارى بنبڕ ناكرێ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بوو، دواتر به سه‌تان ڕه‌گه‌زنامه‌ى بارى شارستانى دروست كران بۆ ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى.
پێتان وایه ئه‌و ساخته‌كارییه‌ى كراوه به به‌هاى چه‌ند كورسییه بۆ یه‌كێتى؟
ئه‌گه‌ر به هه‌ق بووایه و ساخته‌كارى نه‌كرایه، یه‌كێتى هه‌رگیز 10 كورسیشى له په‌رله‌مانى كوردستان به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا، چونكه ئێمه ده‌مانزانى ساخته‌كارى ده‌كرێ و گومانمان ده‌كرد به‌شى چه‌ند كورسییه‌ك بێ، چونكه یه‌كێتى هه‌وڵى ساخته‌كردنى 200 هه‌زار ده‌نگى داوه و ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌وه‌نده كه‌سه‌یان دروست كردبوو.
لاوازى هه‌ڵوێستى ئێوه ڕه‌نگه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ساخته‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى تریش هه‌بێت، بیرتان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه هه‌ڵوێستى تر ڕابگه‌یه‌نن؟
ئێمه بزووتنه‌وه‌یه‌كین له‌سه‌ر چه‌ند پره‌نسیپێكى دیاریكراو كار ده‌كه‌ین، نامانه‌وێ وه‌ك هه‌ندێك حزب بڕیارى خێرا بده‌ین ته‌نیا بۆ خۆ ده‌رخستن، ئێسته چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى سكاڵاكانین كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ى كراوه له مێژوودا نه‌بووه و هه‌رگیز چاوه‌ڕوانى كه‌مبوونه‌وه‌ى كورسییه‌كانمان نه‌بووین به‌و شێوه‌ى هه‌یه. دواتر جڤاتى نیشتمانى كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیار ده‌دات چۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ین.
ده‌گوترێ گۆڕان هێشتا ترسى له هێرشكردنه سه‌ر گردى زه‌رگه‌ته هه‌یه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، ئه‌مه راسته؟
دوور و نزیك ترسمان له هێرشكردنه سه‌ر گرده‌كه نییه و هه‌رگیز له‌وه ناترسین، چونكه جارى پێشوو ڕوون بووه‌وه كه چۆن ته‌قه‌یان له گرده‌كه كرد، به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پاسه‌وانانى گرده‌كه ته‌قه‌كه‌ره‌كان ڕایان كرد، گۆڕان پشتى به خه‌ڵك به‌ستووه و ئه‌وانه‌ى ته‌قه له گۆڕان ده‌كه‌ن، جه‌ماوه‌ر پارێزگاری‌یان لێ ناكات، ئێمه خۆمان بۆ گۆڕینى ده‌سه‌ڵات ئاماده كردووه و ئاماده‌ى ئه‌وه‌یشین قوربانى بده‌ین.
به‌ڵام دواى ته‌قه‌كردن له گرده‌كه ئه‌وانه‌ى بڕیارى ته‌قه‌یان دابوو له‌گه‌ڵتان كۆ بوونه‌وه؟
پێَش كۆبوونه‌وه‌كه، بڕیارى ئه‌وه‌مان دابوو تا داواى لێبوردن نه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵیان كۆ نابینه‌وه و چه‌ند جارێكیش ئه‌و كه‌سانه‌ى ناو یه‌كێتى هه‌وڵیان دا بێنه گرده‌كه و له‌گه‌ڵیان كۆ ببینه‌وه و ڕه‌تمان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر داواى لێبوردنیان كرد و هاتنه گرده‌كه كۆ بووینه‌وه.
مه‌ترسیی هیچ پیلانێك له‌سه‌ر گۆڕان هه‌یه؟
به‌رده‌وام یه‌كێتى پیلانى دژى گۆڕان هه‌یه، ئه‌وانه‌ى له‌ناو یه‌كێتى سه‌رپه‌رشتى ساخته‌كارى ده‌كه‌ن، سه‌رپه‌رشتى پیلان دژى گۆڕان ده‌كه‌ن، ئێسته هه‌موو باڵه‌كانى یه‌كێتى له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ئاراسته ده‌كرێن كه هه‌ر ئه‌وانه‌یش سه‌رپه‌رشتى پیلانگێرى و ساخته‌كارییه‌كان ده‌كه‌ن.
زانیارى هه‌یه پێوه‌ندى ژێر به‌ژێر له نێوان بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌یه، ئاگادارى ئه‌وه‌ن؟
هیچ پێوه‌ندییه‌كى ژێر به‌ژێر له نێوان بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و كه‌سه‌كانى ناو گۆڕان نییه و هیچ پێوه‌ندییه‌كى سیاسیى به‌هێزیش له نێوان گۆڕان و یه‌كێتى نییه، به‌تایبه‌ت دواى به‌كۆتاهێنانى ڕێككه‌وتنى سیاسیی نێوان هه‌ردوولا، له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه هه‌ردوو لامان حزبى سیاسین و شتى ڕۆتین له نێوانماندا هه‌یه.
ئیتر گۆڕان خاوه‌نى 12 كورسییه له په‌رله‌مان، كه‌واته سلێمانى شارى گۆڕان نییه؟
نه‌خێر سلێمانى به شارى گۆڕان ده‌زانین، ئه‌وه‌ى ڕووی دا ساخته‌كارى بوو و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى هێز نه‌بوو له شارێكدا، یه‌كێتى بۆ ساخته‌كارى كارمه‌نده‌كانى كۆمسیۆنى زیندانى كردبوو، ته‌نانه‌ت له چه‌ندان بنكه به جلى سه‌ربازى په‌لامارى خه‌ڵك دراوه، ئه‌گه‌ر هێزێك نه‌زانێ دۆڕاوه، په‌لامارى بنكه‌ى ده‌نگدان نادات و یه‌كێتى بڕیارى ئه‌وه‌ى داوه دۆڕاوه له سلێمانى.
چى به هۆكار ده‌زانن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى گۆڕان؟
به‌شێكى پێوه‌ندى به نائومێدى خه‌ڵكه‌وه هه‌بوو له ده‌نگدان به‌تایبه‌ت دواى ساخته‌كارییه‌كه‌ى 12ى ئایار، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕێژه ده‌نگدانه‌ى له سلێمانى ڕاگه‌یه‌نرا ڕاست نه‌بووه و خه‌ڵك زۆر له‌وه كه‌متر چووه بۆ ده‌نگدان، به بڕواى ئێمه به ساخته‌كارییه‌وه ڕێژه‌ى ده‌نگدان له سلێمانى ناگاته 40%، هۆكارى تریش هه‌ن كه پێوه‌ندى به هێزه‌كانى تره‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه یه‌كێتى ده‌ڵێت یه‌ك كورسیش بێنین هه‌ر له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنین.
ئه‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن هۆكار نه‌بوو بۆ ئه‌و شكسته و گۆڕان گۆڕانكارى ناوخۆیى ده‌كات؟
واى نابینم، چونكه خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن بڕیارده‌ر نییه و گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه‌كان ده‌كه‌ن و جێبه‌جێكارن، بڕیارده‌رى ڕاسته‌قینه جڤاتى نیشتمانییه، به‌ڵام خه‌ڵك فێر بووه ڕه‌خنه له خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن بگرن به‌تایبه‌ت چه‌ند كه‌سێكى ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، گۆڕان به‌پێى ده‌ستوورێك مامه‌ڵه ده‌كات و گۆڕانكارى ده‌كات، وه‌ك نه‌مانبیستووه هیچ گه‌نجێكى ناو گۆڕان ئامانجى بوونه ڕێكخه‌رى گشتیی هه‌بێت.
یه‌كێتى هۆكارى كۆمه‌ڵێك ڕووداو بووه له ڕابردوو، له 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ساخته‌كاریى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێسته ڕاتان له‌سه‌ر یه‌كێتى چییه؟
ده‌سه‌ڵات به گشتیی هۆكار بوون بۆ چه‌ند ڕووداوێك، به‌ڵام گۆڕان هیچ متمانه‌یه‌كى به یه‌كێتى نه‌ماوه و ئه‌وان نه‌یانتوانى ڕێككه‌وتنى نێوانمان جێبه‌جێ بكه‌ن، چه‌ند جارێك یه‌كێتیمان تاقی كردووه‌ته‌وه، ده‌رچووه جێى متمانه نین.
ڕاتان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و یه‌كڕیزیى ناوماڵى كورد چییه؟
تێكدانى یه‌كڕیزى پێوه‌ندى به‌و شه‌ڕه به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌وه هه‌بوو كه له به‌غدا كرا له‌سه‌ر پۆست و پاره، یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر پۆست له یه‌كتر دوور ده‌كه‌نه‌وه و دواتر له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى تر له یه‌كتر نزیك ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌وه‌ى هه‌بوو یه‌كڕیزیى نیشتمانى نه‌بوو.
به‌رهه‌م ساڵح ئێسته سه‌رۆك كۆماره قسه‌یه‌كتان له‌سه‌رى هه‌یه؟
به‌رهه‌م ساڵح پیاوێكه بڕیارى مردنى خۆی داوه له ڕووى سیاسییه‌وه، له‌پێناو پۆستى سه‌رۆك كۆمار هاوڕێكانى جێهێشت و ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵێك دروشمى گه‌وره‌ى هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆى پۆستێكه‌وه هه‌مووى جێهێشت.