به‌گوێره‌ی پۆستێكی مارك زوكه‌ربێرگ، ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا نزیكه‌ی 30 ملیۆن ئه‌كاونتی تایبه‌تی خه‌ڵك هاك كراون.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له گه‌وره‌ترین كێشه‌ی فه‌یسبووك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، مارك زوكه‌ربێرگ به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك له نوێترین پۆستیدا ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه له مانگی ئه‌یلوول/ سیپتێمبه‌ره‌وه تا ئێسته، هاككه‌ره‌كانی فه‌یسبووك 30 ملیۆن ئه‌كاونتی تایبه‌تیان هاك كردووه و توانیویانه ده‌ستیان بگات به سه‌تان زانیاریی تایبه‌تی خه‌ڵك.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م هاككه‌رانه توانیویانه له‌ڕێی هاككردنی فه‌یسبووكه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر "هه‌ژماری تایبه‌تی و ئیمه‌یڵ و ژماره‌ی تایبه‌تی كه‌سه‌كه‌دا بگرن" كه ئه‌مه‌یش وای كردووه خه‌ڵكی هیچیتر باوه‌ڕی به سكێرتی فه‌یسبووك نه‌بێت.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.