سامان عومه‌ر گۆرانیبێژی كوردستان ماوه‌یه‌كه له دنیای هونه‌ر و كامێرای میدیاكان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر بۆ هه‌وادارانی ده‌نگی ئاشكرای ده‌كات كه خه‌ریكی پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌یه.
سامان عومه‌ر له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرای كردووه كه به‌منزیكانه نوێترین كاری هونه‌ری بڵاو ده‌كاته‌وه كه كاره‌كانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند كورده عومه‌ره‌وه كراوه.
سامان عومه‌ر له پارچه ڤیدیۆیه‌كدا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و ئێسته خه‌ریكی تازه‌ترین ڤیدیۆ كلیپی خۆیه‌تی و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند كورده كه وه‌ك ده‌رهێنه‌ر و كامێرامان كاری بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه كردووه، به‌نیازن كارێكی زۆر جوان بكه‌ن، به‌هه‌وادارانی ده‌نگی ده‌ڵێت، "چاوه‌ڕێ بكه‌ن شتی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه".
ده‌رهێنه‌ر كورده‌یش ده‌ڵێت، ''هیوادارم بتوانین كارێكی جوان بكه‌ین كه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت به شێوازێكی مۆدێرنه و كارێكی باش بێت."
گۆرانبێژ سامان عومه‌ر له سلێمانی له دایكبووه و بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1993 كاری هونه‌ری ئه‌نجام داوه و دواتر له‌ساڵی 1994 پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپێكی فۆلكلۆری میوزیكی گرتووه و دواتر چه‌ندان كاری هونه‌ری ئه‌نجام داوه، سامان عومه‌ر له ساڵی 1996 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی به‌ناوی (ماڵئاویی دڵ) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی له حه‌وت تراك پێك هاتووه، ساڵی 2008 به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچی كرد و له وڵاتی فینله‌ندا گیرسایه‌وه، خاوه‌نی سێ منداڵه، تائێسته چوار ئه‌لبووم و دوو گۆرانی سینگڵی تۆمار كردووه.