ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێشوو كۆمپانیای مایكرۆسۆفت تابلێتێكی نوێی خسته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه زۆ ناوازه بوو، به‌ڵام وه‌ك وه‌ڵامێك سامسۆنگ نوێترین به‌رهه‌می خسته بازاڕه‌وه و گوتی، ئه‌م به‌رهه‌مه مایكرۆسۆفت بێده‌نگ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵیكی ماڵپه‌ڕی "theverge" كه تێیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین تابلێت ده‌كات كه سامسۆنگ دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سامسۆنگ ئه‌و ماوه‌یه چه‌ندان به‌رهه‌می ناوازه‌ی دروست كردووه وه‌ك "ته‌له‌ڤزیۆن، مۆبایل و لاپ‌تۆپ"، به‌ڵام هه‌ر نه‌وه‌ستاوه له پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مه نوێیانه، بۆیه ئێسته‌یش نوێترین تابلێتی خسته بازاڕه‌وه كه دیزاین و هێزه‌كه‌ی سه‌رسامت ده‌كات.
سامسۆنگ روونی كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی، هۆكاری ناوازه‌یی ئه‌م تابلێته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه شاشه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه 12ئینجه به ڕوونی شاشه‌ی 4K كه كوالێتی پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی 850 مێگاهێرتزه به‌ڕامی چوار گێگابایتییه‌وه و میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایت كه ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.