بزانە میسی بەفەرمی لەچەند یاری بەشدار نابێت؟

:: AM:10:21:22/10/2018 ‌

بەگوێرەی پێشبینییەكان لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەهۆی ئەم پێكانەی لە یارییەكەی پێرێ شەموو بەرامبەر یانەی سڤیلییە لە خولی ئیسپانیا تووشی هات، ناتوانێ لە 6 یاریی داهاتووی یانەكەی بەشداربێت.

یانەی بەرشەلۆنە لەنێو یاریگەی كامپ نوو لە گەڕی نۆیەمی خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ لە یانەی سڤیلییەی بردەوە، بەڵام لە یارییەكەدا بەهۆی شكانی قۆڵییەوە باشترین یاریزان و كاپتنەكەی میسی لەدەست دا.

یانەی بەرشەلۆنە پێشتر لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاندبوو كە میسی بەهۆی ئەم پێكانەوە ماوەی 3 هەفتە لە یاریكردن دوور دەكەوێتەوە.

بەمەش میسی لەم ماوەیەدا لە 6 یاریی یانەی بەرشەلۆنە یاری ناكات كە بڕیارە لە خولی ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا و خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بێتە ئەنجامدان.

ئەو یارییانەی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە یاری ناكات برێتین لە:-

24ی ئەم مانگە / بەرشەلۆنە – ئینتەر میلان (خولی پاڵەوانانی ئەوروپا)

28ی ئەم مانگە / بەرشەلۆنە – ریال مەدرید (كلاسیكۆی خولی ئیسپانیا)

31ی ئەم مانگە / لیۆنیسا – بەرشەلۆنە (جامی شای ئیسپانیا)

3ی مانگی داهاتوو / بەرشەلۆنە – رایۆ ڤالیكانۆ (خولی ئیسپانیا)

6ی مانگی داهاتوو / ئینتەر میلان – بەرشەلۆنە (خولی پاڵەوانانی ئەوروپا)

11ی مانگی داهاتوو / بەرشەلۆنە – ریال بیتیس (خولی ئیسپانیا)




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م