كۆمپانیای لینۆڤۆ دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2017 ه‌وه هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نه‌خسته بازاڕه‌وه، ئه‌مڕۆ 21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018 نوێترین به‌رهه‌می خسته بازاڕه‌وه كه مۆبایلێكی زۆر ناوازه‌یه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می لینۆڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ 21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018 كۆمپانیای لینۆڤۆ نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه كه دیزاین و هێزێكی ناوازه‌ی بۆ داناوه.
لینۆڤۆ ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله نوێیه‌ی ڕامی شه‌ش گێگابایته و خێراییه‌كی زۆرت بۆ دانراوه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه قه‌باره‌كه‌ی 6.20 ئینجه و ڕوونیه‌كه‌یشی 1080 به 2246 پیكسڵه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه دیزاینی شاشه‌كه‌ی ره‌ونه‌قێكی زۆر جوانی هه‌بێت.
لینۆڤۆ كۆمپانیایه‌كی چینی به‌ناوبانگه كه له یه‌كی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1984 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندازیاری به‌ناوبانگ "لیو چوانژی" كه ئۆفیسه سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" له چین، كۆمپانیای لینۆڤۆ له سه‌ره‌تا دامه‌زراندنییه‌وه داهاتێكی یه‌كجار زۆری نه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له 2000 كانه‌وه به‌رهه‌می ناوازه‌ی خسته بازاڕه‌وه داهاتی هه‌رساڵێكی بوو به یه‌ك ملیار زیاتر.