له‌ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ڤیدیۆی فیلێكی بریندار یان كه‌مئه‌ندام بڵاو بووه‌ته‌وه، كه ده‌نگۆیه‌كی زۆری دروست كردووه و خه‌ڵكێكی زۆر وه‌ك ڤیدیۆیه‌كی كاریگه‌ر سه‌یریان كردووه.
پاتریك ئالیس پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی 60 ساڵانه، له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌یدا گه‌شتێكیان بۆ باخچه‌ی "كروگه‌ری نیشتمانی" له باشووری ئه‌فریقا كرد، له‌وێ فیلێكی سه‌یریان بینی و ڤیدیۆیان كرد، ڤیدیۆكه‌ش به ته‌واوی دنیادا بڵاو بووه‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا، فیلێكی بێچوو ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه به‌شێكی یه‌كێك له قاچه‌كانی دواوه‌ی له ده‌ست داوه، ئه‌مه‌ش وای لێ كردووه زۆر به ئه‌سته‌م و به نامۆیی بڕوات.
ڤیدیۆكه: