به‌هۆی نه‌بوونی بازار بۆ ساغكردنه‌وه و فرۆشتنی هه‌نار به‌شێك له جووتیار و هاووڵاتییانی گونده‌كانی سنووری شاره‌دێی دینارته‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئاكرێ به‌شێوازی كورده‌واری میوه‌ی هه‌نار بۆ زستان هه‌ڵده‌گرن.
مێهڤان زێباری هاووڵاتییه‌كی گوندی بامشمشی سه‌ر به شاره‌دیێ دینارته‌یه به "وشه"ی راگه‌یاند، " ئه‌م ساڵ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو به‌رهه‌می هه‌نار باشتره، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بازاڕ بۆ ساخكردنه‌وه و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كه به‌شێك له‌م به‌رهه‌مه به‌شێوازی كورده‌واری و كۆن بۆ وه‌رزی زستان هه‌ڵده‌گیرێن".
زیاتر گوتی" هه‌ڵگرتنی میوه‌ی هه‌نار له‌رێگه‌ییه‌كی كۆنه و كورده‌وارییه و كارێكی له‌راده‌به‌ر گرنگ و ئاسان و فۆلكلۆرییه، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌ڵگرتنه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خراپ بوونی هه‌ناره‌كه نابێت و ده‌توانین له وه‌رزی زستان دا به‌رهه‌مه هه‌ڵگیراوه‌كه ده‌ربێنین و جارێكی تر بفروشین"
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه بێت ئه‌و هه‌نارانه له‌زستاندا ده‌فرۆشرێن، ئه‌وه‌یشی گوت " ئه‌م ساڵ هه‌نار باشبووه، به‌ڵام زۆر هه‌رزانه و بازاڕی كه‌مه، بۆیه پێویسته لایه‌نی پێوه‌ندیدار هاوكاری جووتیار و خاوه‌ن ره‌ز و بێستانه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن به‌رهه‌كی خۆیان به‌بێ زیان بفرۆشن".
هه‌یسه‌م موسلیح ئه‌ویش هاووڵاتییه‌كی سنووری شاره‌دیێ دینارته‌یه به "وشه"ی راگه‌یاند " له هه‌موو گونده‌كانی سنووری شاره‌دیێ دینارته به‌رهه‌می هه‌نار هه‌یه و بازاڕه‌كانی ته‌نیوه".
ڕوونیشی كرده‌وه " به‌رهه‌می هه‌نار یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی له سنووری شاره‌دیێ دینارته ڕه‌واجێكی زۆر هه‌یه و خه‌ڵكانێكی زۆر بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌نار سه‌ردانی دینارته و گونده‌كانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بازاڕ و هه‌رزانییه‌وه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر به‌رهه‌می جووتیاره‌كان كردووه".
دینارته زیاتر له 88 گوندی ئاوه‌دانی هه‌یه و ناوبانگی زۆر هه‌یه له به‌روبووم و كشتوكاڵ و به‌خێوكردنی مه‌ڕ و ماڵات، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به هه‌بوونی هه‌موو جورێكی كه‌رسته شاخاوییه‌كان.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆری