كۆمپانیای ئۆپۆ له نوێترین به‌رهه‌میدا به‌هێزترین مۆبایلی بڵاو كرده‌وه كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، به‌م مۆبایله ده‌توانین ڕكابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكه‌ین.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نویترین به‌رهه‌می ئۆپۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئۆپۆ له 22 مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "R15x" ه‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ی گوتی، ئه‌م مۆبایله هێزێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه كه توانی ركابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی هه‌یه.
ئۆپۆ ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆبایله‌ی ئاشكراكردووه و هۆكاری توانای ركابه‌ری مۆبایله‌كه‌یشی روونكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی، پێشه‌كی ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و جوانه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.40 ئینجه كه به‌سیسته‌می 4K كارده‌كات وه‌ك گالاكسی و ئایفۆن، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه گالاكسی بۆ ئه‌ندرۆید به‌كاریده‌هێنێت.
ئه‌مه‌یش وای كردووه ئۆپۆ به مۆبایله نوێیه‌كه‌یه‌وه بتوانێت هاوشانی ئایفۆن و گالاكسی بڕوات، جگه له‌وه‌یش ئۆپۆ سیسته‌مێكی به‌هێزی بۆ مۆبایله‌كه‌ی داناوه كه له‌كاتی كاركردندا خاو نابێته‌وه و جام ناكات، هه‌روه‌ها له‌رووی هێزی پاتریشه‌وه زۆر ناوازه و خۆڕاگره.
ئۆپۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ" به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.