ئەمڕۆ به شێوهیهكى فهرمى به ئامادهبوونى هونهرمهندان و میدیاكاران ئهوه ئاشكرا كرا، كه کاری وێنەگرتنی فیلمی پەیکەری دڵ دەست پێ دهکات، کە بەرهەمێکی نوێیە و بیرۆکەی عەبدولغەفار عەبدوڵایە، هونەرمەند و سینەماکارى ناودارى كورد شوان عەتووف کاری دەرهێنانی بۆ دەکات، و گۆرانیبێژ هەڵوێست محەمەد لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تر لە فیلمەکەدا ڕۆڵ دەبینن.
بهپێى زانیارییهكان ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی وێنەگرتنی فیلمەکە دەستى پێ كردووه و لە مانگی ئازاری ساڵى 2019 فیلمهكه تهواو بووه و لەسەر شاشەی سینەماکان نمایش دهکرێت.
پێشتر ههڵوێست محهمه له كاتى بڵاوکردنەوەی کلیپی "عەشق" کە یەکێك بوو لە تراکەکانی ئەلبوومی 700 دیناری عێراقی، بەشداریکردن و بەرهەمهێنانی فیلمێکی سینەمایی ڕاگەیاند و گوتى، "دڵنیام ئەم فیلمە ئەو بۆشاییانە پڕدەکاتەوە کە ماوەی شەش ساڵە لە سینەمای کوردیدا هەبووە".
چیرۆکی فیلمەکە باس لە خۆشەویستی و ژیانی هونەرمەندێك دەکات، زیاتر لە پێنج گۆرانی تێدایە کە لەلایەن (زیاد ئەسعەد)ەوە نوسراون و میلۆدییان بۆ دانراوە، فیلمەکە بەرھەمی مێترۆنۆم پڕۆدەکشنە، ئەو ئەکتەرانەی لە فیلمەکەدا ڕۆڵدەبینن هەموویان ئەکتەرە دیار و بەناوبانگەکانی کوردستانن، سیناریۆی فیلمەکە لە وڵاتی ئێران نوسراوە.