به‌بێ كاره‌با و قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان و هۆكاره‌كانی هاتوچۆن
ماوه‌یه‌كه كلیلی خانووه ته‌واوكراوه‌كانی گوندی كۆری به خاوه‌نه‌كانیان دراوه و ئێسته زۆریان له‌ناو خانووی خۆیاندا ده‌ژین، به‌ڵام چۆن ژیانێك؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می حاموڕابیدا بن، ئه‌وان به بێ كاره‌با و باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه ژیان ده‌كه‌ن و كه‌سیش نییه زبڵی بهردهرگهكان كۆ بكاته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، "ئه‌و دۆخه كاتییه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ڕاده‌ستكردنی كلیلی خانووه ته‌واوكراوه‌كانی گوندی كۆری كه نزیكه‌ی دوو مانگه، زۆر له خاوه‌ن خانووه‌كان بارگه و بنه‌یان تێیدا دانا. بوونه خاوه‌نی خانوو له هه‌ولێری پایته‌خت كه بۆ زۆر له كرێچییه‌كان خه‌ون بوو، ئه‌وان هه‌رزوو له‌به‌ر بارگرانی كرێی خانوو و ده‌ربازبوون لێی، چوونه ناو خانووهكانیانهوه.
به‌ڵام نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانی و ئه‌هلی و پچڕانی ئاو و نه‌بوونی قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان له‌گه‌ڵ هۆكاری هاتوچۆ، خه‌ونی دانیشتن له‌ناو خانووهكانیانی زوو كاڵ كرده‌وه. بۆیه ئێسته ئه‌وان له هه‌ولێری پایته‌ختی كراوه به‌ڕووی پێشكه‌وتنه‌كاندا، له سه‌رده‌می حاموڕابیدا ده‌ژین.
گوندی كۆری له بهرزایییهكانی سه‌ر ڕێی سه‌ره‌كیی شه‌قڵاوه هه‌ڵكه‌وتووه و كاتێك له ڕۆژ و به ده‌روازه دووسایده فراوانه‌كه‌ی و به‌سه‌ر قیره ڕه‌شه‌كه‌یه‌وه ده‌چیته ژووره‌وه، له ده‌سته ڕاستت مزگه‌وتێكی سه‌رده‌مییانه كه له‌سه‌ر پانتایییه‌كی گه‌وره ڕوو نراوه، پێشوازیت ده‌كات و شێوه و دیزاینی خانووه سه‌ر سووره‌كانی ده‌سته چه‌پت، ده‌تخه‌نه كه‌شێكی جیاوازی ساتێك به‌ر له چوونتهوه.
ئه‌و خانووانه‌ی به باڵه‌خانه‌ی ١٠٠ مه‌تری له‌سه‌ر ٢٠٠ مه‌تری چوارگۆشه زه‌وی بنیات نراون، دیمه‌نێكی دڵڕفێنی وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌گوازنه‌وه. كه‌چی هه‌رزوو به بینینی ته‌پۆڵكه ته‌پۆڵكه‌ی لێره‌وله‌وێی زبڵی به‌رده‌رگه و نه‌بوونی هیچ سهوزایییهك، فریوی چاوه‌كانت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه.
ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌بوو سه‌وزایی بن، به گڵێكی كهرسهكاوی به‌رز و نزمی زه‌رد ده‌چنه‌وه و له به‌رده‌م زۆر له‌و ماڵانه‌ی تێیدا نیشته‌جێ بوونه، ته‌پۆڵكه‌یه‌ك زبڵ هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و كه‌سێك نییه كۆیان بكاته‌وه، كه دواجار چاڵی شوێن سهوزایییهكانیان پێ پڕ ده‌كرێنه‌وه. هه‌ر كۆڵانێك سه‌ری پێدا ده‌كه‌یت، چه‌ند ماڵێكی تێدا ئاوه‌دانه و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگریش هه‌ن كه كه‌لوپه‌لی لێ ده‌هێنرێنه خواره‌وه.
له یه‌كێك له كۆڵانه‌كاندا ماڵی ئه‌رسه‌لان قادر كه‌ریم هه‌یه، ئه‌و به‌ده‌ست ئاماژه بۆ خۆڵه‌كه‌ی به‌رده‌رگاكه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ، "كه‌س نییه كۆی بكاته‌وه و هۆیه‌كانی گواستنهوهشمان نییه".
كه‌مێك ئه‌ولاتر خانووه‌كه‌ی سه‌ڵاح كه‌ریم قادر كه دوو قوتابیی هه‌یه، خۆی ده‌ڵێ "لێره قوتابخانه نییه و له‌به‌ر هێنان و بردنی ڕۆژانه‌ی قوتابییه‌كانم، پێڕاگه‌یشتن و كاری خۆمم بۆ ئه‌سته‌م بووه".
دیزاینی خانووه‌كان به جۆرێكه كه شوێنی دانانی تانكی ئاو له‌سه‌ربان نییه و له خه‌زانی گه‌وره‌ی ناو پڕۆژه‌كه‌وه، ڕاسته‌وخۆ ئاو بۆ ماڵه‌كان دابین كراوه. واتا هه‌ر كاتێك كه ئاو گرفتی هه‌بێت، دڵۆپه‌یه‌ك ئاو له ماڵه‌كاندا شك نابه‌یت. كاروان حه‌سه‌ن برایم دانیشتوویهكی تری گوندی كۆرییه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی باس له نه‌بوونی باخچه‌ی ساوایان ده‌كات، به "وشه" ده‌ڵێ "ڕۆژانه چه‌ند كاتێك ئاو ده‌بڕێت و كاتێك كۆمپانیا ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌ڵێن به‌هۆی پڕكردنه‌وه‌ی خهزانهكانهوهیه".
سه‌رباری ئه‌وانه‌یش، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆر تیشكه زێڕینه‌كانی كۆ كرده‌وه و تاریكی باڵی به‌سه‌ر شاردا كێشا، ئه‌و گونده یه‌كپارچه ڕه‌ش ده‌چێته‌وه و له تاریكی‌دا چاو چاو نابینێ، ئاخر نه كاره‌بای نیشتمانی و نه مۆلیده‌ی ئه‌هلی هه‌یه و دانیشتووانی له پایته‌ختی كوردستاندا، به چرا و لاله‌ی نه‌وتی و هه‌ندێكیشیان به لایتی وزه‌ی خۆره‌وه شه‌و ڕۆژ ده‌كه‌نه‌وه.
گۆران جومعه سه‌عید نیشته‌جێی گوندی كۆری، بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته روو كه، "پێوه‌ری ئاو و كاره‌بایان بۆ نهبهستووین و ته‌نیا سركێتێكیان به‌ستووه".
له تاریكی ئه‌نگوسته‌چاودا گوندی كۆریمان جێهێشت و كاتێك ئه‌و كهمایسییانه ده‌بیستی، هۆكاری ئاوه‌دان نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ندێك له ماڵهكانت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسانی هه‌ولێر، ئه‌وه كاتییه و پێ ناچێت زۆر درێژ بێته‌وه.
ئه‌و پڕۆژه‌یه له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی پێ دراوه، سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، زیاتر له ١٨٤ هه‌زار دۆلاریان له تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی كاره‌بای گونده‌كه به كاره‌بای نیشتمانی خه‌رج كردووه.
عاره‌ب بۆ "وشه" گوتی "كاره‌با چووه‌ته ناو پڕۆژه‌كه و بۆ هه‌ر ماڵێك سركێتێكی ١٥ ئه‌مپێرییان به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ستووه و له ڕۆژانی دادێ كاره‌بایان پێ ده‌درێت".
له باره‌ی كاره‌بای كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات كه دوو بیرۆكه هه‌یه، یه‌كیان دانانی مۆلیده‌ی ئه‌هلییه وه‌ك هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان دانانی كاره‌بای وزه‌ی خۆره كه جارێ له‌سه‌ر هیچیان یه‌كلا نه‌بووینه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر پچڕانی ئاوی پڕۆژه‌كه، سامان عاره‌ب ده‌ڵێ، "له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو ماڵه‌كان ئاوه‌دان نه‌بوونه‌ته‌وه، ماتۆڕی خه‌زانه‌كه پێ نه‌ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته ئه‌وه چاره‌سه‌ر كراوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر، باس له دروستكردنی قوتابخانه‌ی پڕۆژه‌كه ده‌كات كه له سه‌رشانی حكوومه‌ته و روونی كرده‌وه، "له به‌رانبه‌ر مزگه‌وتی ناو پڕۆژه‌كه، قوتابخانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 11 هه‌زار مه‌تر بنیات ده‌نرێت، كه نه‌خشه‌كه‌ی ئاماده‌یه و ئه‌مساڵ ده‌ست به بیناكردنی ده‌كرێت. بۆ بنیاتنانی باخچه‌ی ساوایان و دایهنگهیش، ڕێكاره‌كانی پێدانی به كۆمپانیا ئاماده‌یه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به دروستكردنی ئه‌وانیش ده‌كرێت".
سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر، هۆی دواكه‌وتنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی بۆ بوونی ته‌نگژه‌ی دارایی گه‌ڕانده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ شوێنی بازرگانی پڕۆژه‌كه‌ش كرد، كه له لێكۆڵینه‌وه‌دایه و دوای نه‌خشه‌دانان، ئه‌وانیش بنیات ده‌نرێن.
وشه/ هه‌ولێر. چواس خالید