هه‌ردوو گۆرانیبێژی دیاری ڕۆهه‌ڵاتی كوردستان "ئیڤان و بێنجامین" ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجى تشرینى دووه‌م، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژانامەوانیدا نوێترین ئەلبوومیان بەناوی "پێی بڵێن" بڵاو کردەوە کە ماوەی ساڵ و نیوێكە سەرقاڵی ئامادەکردنین.
"پێی بڵێن خۆشم ده‌ویست"، یه‌كێكه له تراكى ان‌و ئه‌لبوومه‌كه‌یان و نوێترین به‌رهه‌میشیان ده‌بێت به شێوه‌ى كلیپ بڕیاره بڵاوى بكه‌نه‌وه.
ئەلبوومەکە پێكهاتووه له 10 تراک و تێکستی تەواوی گۆرانییەکان ئیڤان دایناوە و دابەشکردنیشیان بێنجامین کردوویەتی، کاری دەرهێنانیش لەلایەن نیما جەلیلیانەوە بۆ کراوە، هه‌روه‌ها هەموو موزیکەکان ئەلکترۆنین و ئامێری موزیکی تیا بەکارنەهاتووە.
به نیازیشن كه له 16ى تشرینى دووه‌م گه‌وره‌ترین کۆنسێرتى هونه‌رى لە شاری سلێمانی ئەنجام بده‌ن به پێكه‌وه.
ئیڤان و بێنجامین دوو هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن، له كاره هونه‌رییه‌كانیاندا هه‌میشه پێكه‌ون ته‌نانه‌ت له چاوپێكه‌وتنه‌كانیشدا، له‌مانگی ئه‌یلوولدا پێكه‌وه ئه‌لبوومێكیان بڵاو كرده‌وه، خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی پڕۆده‌كشنی تایبه‌ت به خۆیانن، سه‌ره‌تا ده‌ركه‌وتنیان به گۆرانی "كافر" ناسران.