ده‌زگای گه‌ردوونی ئه‌مه‌ریكی "ناسا" دوێنی دووشه‌م پێنجى تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمه‌ر، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا له‌سه‌ر فرۆكه‌كه‌ی كه به‌سیسته‌می خێرایی "سوپه‌ر سۆنیك" ده‌فڕێت.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌م ده‌كات كه دوێنی ناسا تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌زگای گه‌ردوونی ناسا كارده‌كات له‌سه‌ر نوێترین و خێراترین فرۆكه به‌ناوی "X-59 QueSST jet" ه‌وه ئه‌م فرۆكه‌یه‌ی تاقیكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ناسا ئه‌م فرۆكه‌یه خێراییه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه كه بووه‌ته جێگای شۆكی خه‌ڵكی ئه‌مه‌یش به‌هۆی بوونی سیسته‌می "super sonic" خێرایی "سه‌رووی ده‌نگ" كه وای لێده‌كات ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا نزیكه‌ی هه‌زار و 770 كیلۆمه‌تر ببڕێت كه ئه‌مه‌یش هاوتای بڕینی خێراییه له نیویۆركه‌وه بۆ له‌نده‌ن،
هه‌روه‌ها ده‌زگای گه‌ردوون ناسی ئه‌مه‌ریكی ناسا ئه‌وه‌یشی گوت كه ئه‌م فرۆكه‌یه ته‌نیا تاقیكراوه‌ته‌وه و تا ساڵی 2023 كاری پێ ناكرێت و هیچ تاقیكردنه‌وه و فڕینێكی تری له‌سه‌ر ئه‌نجام نادرێت.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ربه حكوومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه و داهاتی ساڵانه‌ی 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونی، ده‌زگای ناسا به‌رپرسیشه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌كانیش، ئێسته ناسا گه‌وره‌ترین ده‌زگای گه‌ردوونناسییه له دنیادا.