لۆبیا یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان بۆ تەندروستی جەستە و پاراستنی کەسەکە لە زۆر نەخۆشی مەترسیدار کە لە خوارەوە باسیان لێوە دەکەین:
یەکەم - لۆبیا لە نەخۆشی شێرپەنجە دەتپارێزێت.
دووەم - خواردنی لۆبیا مەترسی تووشبوون بە ئێسکە نەرمە کەم دەکاتەوە.
سێیەم - ئەم سەوزەیە لە نەخۆشی دڵ بە دوورت دەگرێت.
چوارەم - لۆبیا سووڕی خوێن چالاک دەکات.
پێنجەم - سەوزەی لۆبیا پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە.
شەشەم - خواردنی لۆبیا لە هەوکردنی پێست دەمانپارێزێت.
حەوتەم - بەسوودە بۆ تووشبووانی نەخۆشی شکرە.
هەشتەم - هاوکارە لە چارەسەرکردنی گرفتی تۆرەی چاو.