به‌گوێره‌ى شاره‌زایانى په‌یمانگه‌ى پزیشكى هیندستان له‌پێكردنى پێڵاوى پاژنه به‌رز به‌درێژاى ڕۆژ ده‌بێته هۆى زیان گه‌یاندن و كهڵهكبوونى ئێسك و هۆكارێكى سه‌ره‌تایه بۆ هه‌وكردنى جوومگه‌كان.
له‌پێكردنى پێلاوى پاژنه به‌رزو تیژ ره‌نگه مۆده بن، به‌ڵام ته‌نیا به جووڵاندنى پێیه‌كان چه‌ندان زیانى ته‌ندروستى به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تى بۆ ئێسك و داخورانى ترسناكى جوومگه‌كان.
یه‌كێك له هۆكاره باوه‌كانى هه‌وكردنى جوومگه‌ى درێژخایه‌ن ئه‌وه‌یه كه جوومگه‌كان تووشى تێك‌شكان ده‌بن له چه‌قى به‌یه‌ك گهشتنیاندا ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆى دروستبوونى ئازار و ره‌قبوون چه‌ندان گرفتى توندروستى تر به‌تایبه‌تى ئه‌م ئازاره بۆ ئه‌و كه‌سانه دروست ده‌بێت كه ته‌مه‌نیان له خوار 40 ساڵیدایه و به‌رده‌وام پێڵاوى پاژنه به‌رز له‌پێده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئازاره‌ى جوومگهییه پشت گوێ بخرێت ره‌نگه له داهاتوودا چه‌ندان گرفت و پێشهاتى ته‌ندروستى تر‌ى به‌دوایى خۆیدا بهێنێت.
له‌پێكردنى پێڵاوى پاژنه به‌رز ده‌بێته هۆى دروستكردنى فشارێكى زۆر له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ و په‌نجه‌ى پێیه‌كان و ماسوولكه‌ى پووز ئه‌مه‌یش واده‌كات پێیه‌كان خێراتر هه‌ست به ماندوو بوون بكه‌ن و زۆرتر توشى نه‌خۆشیه جیاوازه‌كان ببن.
جگه له هه‌وكردنى جوومگه‌كان پێڵاوى پاژنه به‌رز هۆكارێكه بۆ دروستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر راكێشانى ده‌ماره‌كان و دروستبوونى ئازارى پشت، ئازارى كه‌مه‌ر و ئازارى ئه‌ژنۆ یان هه‌ڵئاوسانى پێیه‌كان له به‌یانیاندا بۆ ماوه‌ى 30 خولهك ئه‌م هه‌ڵئاوسانه به‌شى دواوه‌ى پێیه‌كان و پاژنه‌ى پێ ده‌گرێته‌وه.
باشتر وایه ئه‌و پێڵاوه‌ى لهپێدهكرێت له نیو ئینج زیاتر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى تووشى ئه‌م ئازاره نه‌بن و له پێكردنى پێڵاوى پاژنه به‌رز له‌ته‌مه‌نى ههرزوهكاریدا كار له شێوه‌ى وه‌ستان ده‌كات و ده‌بێته هۆى نارێكى رۆشتن سه‌ره‌رایى دروستبوونى ئازارى درێژخایه‌ن.