به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له فێستیڤاڵێكى شانۆیی و نمایشكردنى به‌رهه‌مه‌كه‌یان تێیدا، شانۆكارانى كورد له شارى كه‌ركووكه‌وه به‌به‌رهه‌مێكى شانۆیی ده‌چنه ئوردن و له فێستیڤاڵێكى شانۆییدا كۆ ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ شانۆكارانى بیانى پێشبڕكێی شانۆكاران ده‌كه‌ن و به‌زمانى شیرینى كوردى و دوو زمانى جیاواز به‌رهه‌مه‌كه نمایش ده‌كه‌ن تا كاریگه‌رى زیاترى هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م رۆژى نمایشى چالاكییه‌كانى ئه‌و فێستیڤاڵه له ئوردنه‌وه ده‌رهێنه‌رى شانۆیی نه‌ژاد نه‌جم ده‌رهێنه‌رى ئه‌و به‌رهه‌مه شانۆییه له‌دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت به"وشه"ى راگه‌یاند: دواى بینینى ڤیدیۆیی تایبه‌ت به‌به‌رهه‌مى شانۆییمان، شانۆیی كورسییه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى فێستیڤاڵى شانۆى ئوردنه‌وه، به‌خۆشحاڵییه‌وه به‌فه‌رمى شانۆییه‌كه‌مان وه‌ك تاكه نوێنه‌رى عێراق و كوردستان ڕاسته‌وخۆ چووه به‌شى پێشبڕكێی خولى 25ى فێستیڤاڵى شانۆیی ئوردن .
زیاتر گوتی، ئه‌و فێستیڤاڵه ئێسته رێوڕه‌سمی ده‌سپێك و كردنه‌وه‌ى له هۆڵى ره‌ئیسى عه‌مان ده‌ستى پێ كردووه و ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمى ده‌ست به‌نمایشكردنى چالاكییه‌كانى ده‌كات، به‌رهه‌مه شانۆییه‌كه‌مان شانبه‌شانى شانۆییه وه‌رگیراوه‌كان نمایش ده‌كرێت و پێشبڕكێی شانۆكارانى بیانى ده‌كات .
ئاماژه‌ی دا، له نێوان كۆمه‌ڵێك وڵاتى گه‌وره‌ى وه‌ك كوێت و ئوردن و میسر و توونس و عه‌مان و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك نمایشى شاره‌كانى ئوردن، چه‌ند وۆركشۆپ و پانێڵێك، شانۆییه‌كه‌مان نمایش ده‌كه‌ین و هیوادارین ببێته جێى متمانه‌ى وڵات و نه‌ته‌وه و شاره‌كه‌مان شارى كه‌ركووك .
ئه‌وه‌شی گوت، دواى ئه‌وه‌ى فۆڕمى به‌شداریكردنمان له‌و فێستیڤاڵه پڕ كرده‌وه و ڤیدیۆی تایبه‌تى نمایشه‌كه‌مان نارد بۆ لیژنه‌ى بینین و وه‌رگرتنى به‌رهه‌مه‌كان، به‌رهه‌مه‌كه‌مان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى فێستیڤاڵه‌وه قبووڵ كرا بۆ به‌شداریكردن له‌و فێستیڤاڵه‌دا .
نه‌ژاد نه‌جم زیاتر روونی كرده‌وه، به‌زمانى كوردى و عه‌ره‌بی و ئینگلیزى شانۆییه‌كه‌مان نمایش ده‌كه‌ین، ئه‌و به‌رهه‌مه به‌رهه‌مه گرووپی شانۆى هه‌واره له شارى كه‌ركووك، هه‌ریه‌ك له شانۆكارانى كورد هه‌وار فارس و هونه‌ر شه‌وقى و دارا عزه‌دین و شاڵاو عه‌لى ڕۆڵى تێدا ده‌بینن، سۆران بابان به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه و مه‌هدى شانۆ به‌ڕێوه‌به‌رى شانۆییه‌كه‌یه، بڕیاره 13ى تشرینى دووه‌م سه‌عات هه‌شتی شه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌مان نمایش بكرێت .
ناوه‌ڕۆكى ئه‌و شانۆییه باس له جیاوازى بۆچوون و كێشه‌ى تاك ده‌كات له كۆمه‌ڵگادا، هه‌موو ئه‌و ناشیرینى و قێزه‌ونیانه ده‌خاته‌ڕوو كه بوونه‌ته هۆى نائارامى و بێهووده‌یی، له ده‌قێكى جیهانییه‌وه وه‌رگیراوه و باس له‌دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى ده‌كات كه له‌و كاته‌دا هیچ ئارامى بۆ ژیان نه‌ماوه .
وشه/ شاخه‌وان شێخانى