ئەو خووانەی تووشی نەخۆشیت دەکەن

:: PM:09:00:07/11/2018 ‌

بەگشتی مرۆڤ تووشی زۆر خوو دەبێت کە بەشێک لەو خووانە تووشی نەخۆشیت دەکات بۆیە پزیشکان چەند خووی دیاری کردووە کە تووشبوونیان دەبێتە هۆی نەخۆشی، بۆیە لێرەدا باسیان لێوە دەکەین:

یەکەم - نەبوونی جۆراوجۆریەتی لە سیستەمی خۆراکی: خواردنی ئەمان جۆر سەوزە و میوە بەرگریت لاواز دەکات و ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەکان زیاد دەکات.

دووەم - زۆر مانەوە لە ماڵ: نەچوونە بەر تیشکی ڕۆژ ڤیتامین "D"یت کەم دەکاتە بەمەیش بەرگریت لاواز دەبێت و ئێسکەکانت بێ هێز دەبێت.

سێیەم - نەخواردنی نانی بەیانی: تێپەڕاندنی نانی بەیانیان ئاستەکانی وزە دادەبەزێنێت و بەرگریت لاواز دەکات.

چوارەم - نینۆک خواردن: جگە لەوەی بۆ لایەنی دەروونی خراپە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پێست و دەم و ددان زیاد دەکات.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان