پیاوێكی ئوستوڕاڵی دوای ئەوەی هاوڕێكانی لە یارییەكی بەرەنگاربوونەوە پێیان گوت كە ناتوانێت كرم بخوات، ئەویش پڕكێشی دەكات و بێ دوودڵی كرمێك دەخوات و دوای هەشت ساڵ پێی دەمرێت.
لە میانی ئاهەنگێكی لەدایكبووندا كاتێك هاوڕێكانی
سام بۆڵارد، وەك ئاڵنگارییەك پێیان گوت ناتوانێت كرمێك لە جۆری مڵە بخوات، سامی تەمەن ١٩ ساڵ پڕكێشی كرد و بێ دوودڵی كرمەكەی خوارد.
سام لەوكاتەدا نەیدەزانی كە مڵەكە نەخۆشی هەبووە و جۆرە مشەخۆرێك لە لەشی مڵەكەدا ژیاوە بەناوی "كرمی سییەكانی جرج"، كە بەوە ناسراوە دەتوانێت لەناو لەشی جرج، كرمی مڵە و كرمی ناو هێلكەشەیتانۆكەدا بژی، بەمەیش سام تووشی نەخۆشییەك بووە بەناوی "ئیۆسینۆفیلیك مێنینگیتیس".
هەر لەدوای چەند ڕۆژێك لە خواردنی كرمەكە، سام هەستی بە ئازار كردووە لە قاچەكانی و تووشی نەخۆشییەكە بووە و بەوهۆیە دووچاری ئیفلیجی بووە.
نەخۆشییەكەی سام جۆرە نەخۆشییەكی دەگمەنە و كاردەكاتە سەر توێژاڵی مێشك و دڕكە پەتك، لە دوای هەشت ساڵ لە نەخۆشییەكەی لە شاری سیدنی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەو شارە گیان لە دەست دەدات.
وشە/ محەمەد شابان