مانچستەر یونایتد خۆی بۆ كڕینی بێڵ ئامادە دەكات

:: AM:10:35:08/11/2018 ‌

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەكارییەكانی دەست پێ كردووە بۆ پێشكەشكردنی دەستەوارەیەكی زەبەلاح بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا سەبارەت بە كڕینی گاریس بێڵی ئەستێرەی ویڵزی.

لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا بێڵ نزیك بوو ریزی یانەی ریال مەدرید جێبێڵێ، بەڵام بەهۆی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بۆ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، بەرپرسانی یانەی شاهانە دەستبەرداری بیرۆكەی فرۆشتنی ئەستێرە ویڵزییەكە بوون.

رۆژنامەی (دیاریۆ گۆڵ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی لە سەرەتای ساڵ و لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا دەستەوارەیەكی زەبەلاح پێشكەش بە بێڵ بكەن.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە سەرۆكایەتی یانەی ریال مەدرید رێگە لە رۆیشتنی بێڵ ناگرێ، بەڵام ئاواتەخوازن ئەم ئەستێرەیە بەدەن بە یانەی چێڵسی بۆ ئەوەی لەبەرامبەردا ئەستێرەی بەلجیكی ئیدین هازارد وەربگرن.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەن 100 ملیۆن پاوەن بدەن بە یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر فرۆشتنی بێڵ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م