له رێوڕه‌سمێكی كۆشكی باكینگهامدا، ئه‌كته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كه به فیلمی دڕنده و شاجوان ناوی ده‌ركردووه، داوای له شازاده هاری كرد ماچی بكات، به‌ڵام شازاده ڕه‌تی كرده‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌م رێوڕه‌سمێكی كۆشكی باكینگهامی به‌ریتانیا، به به‌شداری چه‌ندان ئه‌كته‌ر و كه‌سایه‌تی ناسراوی وڵاته‌كه و وڵاتانی بیانی به‌ڕێوه چوو، تێیدا ئیما تۆمسن خه‌ڵاتێكی ناوازه‌ی پێ به‌خشرا.
ئیما تۆمسن ئه‌كته‌ری ناسراوی 59 ساڵ، كه به فیلمی "دڕنده و شاجوان" ناوی ده‌ركردووه و خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئۆسكاره، له‌و رێوڕه‌سمه‌دا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی له‌پای ئه‌و خزمه‌ته هونه‌رییانه‌ی پێ به‌خشرا كه چه‌ند ساڵه ئه‌نجامی داوه.
خه‌ڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن شازاده ویلیامی كوڕه گه‌وره‌ی خێزانی شاهانه‌یی به‌ریتانیا پێ به‌خشرا، كه وه‌ك باس لێ ده‌كرێت شازاده و ئه‌و ئه‌كته‌ره له كۆنه‌وه هاوڕێ بوون و یه‌كیان ناسیوه.
ئێما تۆمسن بۆ
میدیاكانی ئاشكرا كردووه، له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی داوای له شازاده كردووه ڕێی بدات ماچی بكات، به‌ڵام شازاده پێی گوتووه نه‌خێر مه‌یكه، ئه‌مه‌ش له میدیاكاندا ده‌نگی دایه‌وه.