كۆمپانیای ئۆپۆ ئه‌مرۆ هه‌شتی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی سیسته‌مێكی به‌هێز و دیزاینێكی زۆر ناوازه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نویترین به‌رهه‌می ئۆپۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئۆپۆ ئه‌مرۆ هه‌شتی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "RX17 Pro" ه‌وه كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی دیزاینێكی زۆر ناوازه و هیزێكی زۆره.
ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و جوانه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.40 ئینجه كه به‌سیسته‌می 4K كارده‌كات وه‌ك مۆبایله به‌ناوبانگه‌كانی گالاكسی و ئایفۆن، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی بۆ 128 گێگابایت زیاد ده‌كات له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه 2.8 گێگاهێرتزه.
ئۆپۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ" به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.