گۆرانیبێژى لاوى شارى سلێمانى میران بوورهان، جیاواز لە کارەکانی پێشووی بەرهەمێک بۆ سلێمانی بڵاو ده‌كاته‌وه و له پێگه‌ى تایبتى خۆیى به‌رهه‌مه‌كه‌ى به شێوه‌ى كلیپ بڵاو كردووه‌ته‌وه.
كلیپه‌كه‌ى میران به‌ناوى سۆزێک بۆ سلێمانیییه كه له هۆنراوەی بەکر حەبیب و میران بوورهان خۆیەتی، کاری میوزیکی لەلایەن ئەفشین شوکریەوە بۆ کراوە، میسک و ماسترینگی عەلی شەریفزادە بۆی ئەنجامداوە.
دەربارەی گۆرانی سلێمانی میران بوورهان له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى: "من هەوڵدەدەم لە بچوکەوە دەستپێبکەم، پێمخۆشبوو بەرهەمێک پێشکەش بە سلێمانی بکەم، پاشان بۆ کوردستان، چونکە زۆر ئاشقی سلێمانیم بست بە بستیم خۆشدەوێت، بەتایبەت لەم ساڵانەی دوایدا زۆر فەرامۆشکراوە، هەربۆیە حەزمکرد وەک هونەرمەندێک شتێکی بچوکی بۆ بکەم".
میران بوورهان له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و ده‌رچووی به‌شی ته‌لارسازیه، جگه له پیشه‌كه‌ی خۆی خۆشه‌ویستی و ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ میوزیك و وه‌رزش هه‌یه.