ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى تشرینى دووه‌م، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاى گه‌یاند، لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە له شارى هه‌ولێر كه‌سێك ده‌كوژرێت و دووانى تریش بریندار ده‌بن.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، له لێدوانێكدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵییه‌وه ڕووداوه‌كه ڕوویداوه، له ئاكامدا کەسێک کوژراو وه دوو کەسی تریش برینداربوونه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى پۆلیس، لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە شارۆکەی کەسنەزانی سه‌ر به پارێزگاى هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵییه‌وه کەسێک کوژرا و دوو کەسی تریش برینداربوونه، ئەوانەی شەڕه‌كه‌یان كردووە خزم و ناسیاوی یەکتر بوونه و لە هۆڵێکی بۆنەکانی کەسنەزان شەڕەکەیان ئه‌نجامداوه.
کەسنەزان شارۆکەیەکی باشووری کوردستانە، دەکەوێتە دووری 12 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتى ھەولێر، ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی 2012 دا گەیشتووەتە نزیکەی 12 ھەزار کەس، زۆرترین ڕووداوى كوژران و ڕووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌پێى ئاماره‌كان له‌وێ ڕووده‌ده‌ن.