ژنێك له وڵاتی ئوستوڕاڵیا ده‌ست به‌سه‌ر كراوه له‌سه‌ر ده‌رزی دروومان و ده‌رزی ده‌مبووس خستنه ناو ئه‌و شلیكانه‌ی له میوه فرۆشییه‌كاندا هه‌ن.
پۆلیسی
ئوستوڕاڵیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه ژنێكیان ده‌ست به‌سه‌ر كردووه دوابه‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رزی له شلیكی دووكانی میوه فرۆشییه‌كان.
ئه‌مڕۆ ژنێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاڵۆز به تۆمه‌تی تێكدان و خراپ كردنی میوه‌ی شلیكه‌كان له سه‌رانسه‌ری ویلایه‌تی كوینزلاند له ئوسوتوڕاڵیا ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دووشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه له 12ی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمه‌به‌ر، دادگای بكرێت.
ده‌ست به‌سه‌ر كردنه‌كه له‌دوای تۆماركردنی زیاتر له سه‌د حاڵه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رزی ده‌مبووس و ده‌رزی دروومان دێت له ناو میوه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا، له‌به‌ر گرنگی و مه‌ترسی ڕووداوه‌كه‌ش ویلایه‌تی قویزلاند له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵدا ئاگادارییه‌كی ده‌ركرد تا كڕیاران پێش خواردنی میوه‌كانیان به‌باشی قاژی بكه‌ین.
حكوومه‌تی ئوستوڕاڵیش بۆ ڕێ گریكردن له جێبه‌جێكردن و دووباره‌كردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه سزای خراپكردن و تێكدانی به‌مه‌به‌ستی خۆراكی له 10 ساڵ زیندانییه‌وه كرد به 15 ساڵ.
به‌هۆی ترسی خراپبوونی شلیكه‌كان زیانێكی توند به‌ر پیشه‌سازی میوه كه‌وتووه له ئوستوڕاڵیا و زیانه‌كه‌ش به چه‌ندان ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، دووكانداران زۆرینه‌ی میوه‌ی شلیكه‌كانیان له ڕه‌فه‌كانیان لابردووه و هه‌رچه‌نده ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له شلیك هاورده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كات، هه‌ندێك له كڕیارانی ناوخۆی و ده‌ره‌كی كڕین و فرۆشتنیانی شلكی ئوستوڕاڵییان وه‌ستاندووه.
وشه/ محه‌مه‌د شابان