له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، قوتابخانه‌كان ده‌ستیان كردووه به ئه‌نجامدانى نمایشى زانستى له پێناو وشیاركردنه‌وه‌ى قوتابییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستیان، په‌روه‌رده‌ى شارۆكه‌كه‌یش ده‌ڵێت، به‌شێك له قوتابخانه‌كان ده‌ستیان به نمایشى زانستى كردووه و هاوكاریان ده‌بین.
مامۆستا حه‌مه ڕه‌ئووف به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ى شاهۆ له شارۆكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له لایه‌ن مامۆستاكانى قوتابخانه‌كه‌وه ده‌ستكراوه به نمایشى زانستى و نووسین له‌سه‌ر دیوار و په‌یژه‌ی قوتابخانه‌كان و خشته‌ى لێكدان نووسراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى قوتابیه‌كان هه‌ست به ئاسوده‌یى بكه‌ن له قوتابخانه و هۆشیار بكرێنه‌وه.
روونی كرده‌وه كه ئه‌و كاره بۆ ئه‌نجامدانى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى قوتابیه‌كان كراوه، تا له‌گه‌ڵ خوێندن ڕابهێنرێن و هه‌ست به قورسى و بێزارى نه‌كه‌ن و به‌رده‌وام له به‌رچاویان بێت و بتوانن به‌سه‌ر گرفتى خۆیان زاڵ بن.
لای خۆیه‌وه ڕێبین محه‌مه‌د، له به‌شى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌ندیخان به "وشه"ى گوت، ئاگادارى نمایشى زانستی قوتابخانه‌كانین له سنووره‌كه كه ده‌ستیان پێ كردووه و له به‌شێك له‌و قوتابخانه‌كان ئه‌و كاره كراوه، ئه‌وه‌یش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى قوتابخانه‌كان كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه یه‌كه‌مجاره له سنوورى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى كارێكى له‌مجۆره ئه‌نجام بدرێ.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى