سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك پێشووتریش كاری بۆ ڕاگرتنی پۆسته نه‌شیاوه‌كان و تووندووتیژه‌كان كردووه ئێسته به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و پۆستانه‌یشی كۆنترۆڵ كردووه كه بۆ مه‌به‌ستی تیرۆرستی به‌كارده‌هێندرێن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كار ده‌كات كه كۆمپانیای فه‌یسبووك پێی هه‌ستاوه و ئاماژه‌ی پێ داوه، مارك زوكه‌ربێرك دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له نوێترین ڕوونكردنه‌وه‌ی دا گوتی، "ئێسته له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه توانیومانه كۆنترۆڵی ئه‌و پۆستانه بكه‌ین كه بۆ مه‌به‌ستی تیرۆرستین به‌كارده‌هێنردێن كه سه‌ره‌كیترینیان رێخراوی تیرۆرستی داعشه"
ئه‌وه‌یشی گوت كه ئێسته له‌ڕووی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پۆستانه به‌راورد به ساڵانی پێشوو زۆر خێراترین و ده‌توانین بڵێین به ته‌واوه‌تی ده‌ستمان به‌سه‌ر ئه‌و جۆره پۆسته تیرۆرسته‌ییه و توندووتیژییه‌دا گرتووه و ڕێگریمان كردووه له بڵاو بوونه‌وه‌یان.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.