ئه‌مڕۆ دووشه‌م، لە هۆتێل ماریانا له شارى هه‌ولێر له ڕێوڕەسمێكدا گۆرانیبێژ مه‌له‌ك ڕۆژهاتى نوێترین ئه‌لبوومى هونه‌رى خۆیى دواى دابڕانێكى زۆر بڵاو كرده‌وه.
خانمە هونەرمەند مەلەك ڕۆژهات ئاشكراى كردووه، کە لە ڕێوڕەسمێکى شایسته‌دا ئەلبوومە تازەکەی بڵاوكردووه‌ته‌وه و بڕیاریشه به‌منزیكانه ئێوارە کۆنسێرتێكیش پێشکەش بە هەوادارانی دەکات.
مه‌له‌ك له‌و باره‌یه‌وه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى: " خۆشحاڵبووم بە ئامادەبوونتان لە ڕێورەسمی بڵاوكردنەوەی ئەلبوومە تازەكەم لەگەڵ پێشكەشكردنی ئێوارە كۆنسێرتێك كه به‌منزیكانه ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، مەبەستم بوو لە هەولێری پایتەخی كوردستانەوە ئەو پەیامە هونەرییە بۆ باكووری كوردستان و سەرجەم پارچەكانی تری كوردستان بنێرم ئامادە بوونتان خۆشحاڵ و سەرفرازى كردم".
مەلەك ڕۆژهات كە خاتوونە گۆرانیبێژی دیاری باكوری كوردستانە، لە منداڵییەوە خولیای كاری هونەری بووە و لە ساڵی 2002 یەكەمین بەرهەمی هونەری تۆماركراوی خۆی بەناوی (ئەشقی دڵان) بڵاو كردەوە. خاوەنی چەند ئەلبوومێكە و لە ئێستەدا سەرقاڵی پڕۆژەیەكی هونەریی گه‌روه‌یه بۆ ئه‌ممه به‌سته‌یش سه‌ردانى كوردستانى باشورى كردووه.