سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشهم 12ى تشرینى دووهم، لە باخچەی نەورۆز لە ناوەندی شارۆكهى چەمچەماڵ شانۆگەریەکی سەر شەقام نمایش کرا.
شانۆگەرییەکە لەلایەن گرووپی شانۆیی کازیوە و بە ھاوکاری بەرێوبەرایەتی ڕۆشنبیر و ھونەری چەمچەماڵەوە رێکخرا بوو، ھەڵوێست نەریمان دەرھێنانى بۆ شانۆییەکە كردووه، شانۆییەکە بە ناو نیشانی توڕدانی چراکانە، دەقەکەی لەلایەن نوسەر لەتیف فاتیح فەرەج نوسراوە.
ئامانجى دهرهێنهر له واڵى تایبهتى له فهیسبووك ئاشكراى كردووه، شانۆیی سەرشەقام دووبارە ئاشناکردنەوەی بینەرە بەم جۆرە هونەرە، کە چەند ساڵێکە بە ھۆی دۆخی شێواوی سیاسی و ئابوریەوە تا ڕادەیەک کارە ھونەریەکان بە گشتی و شانۆ بە تایبەت کەمی کردبوو، بهتایبهت له شارۆكهى چهمچهماڵ كه لایهنى هونهرى تهواو پهراوێز خراوه.
برشیاریشه جگە لە چەمچەماڵ لە چەندان شار و شارۆکەی تری ھەرێمی کوردستان ھەمان شانۆگەری نمایش بكرێتهوه.