سۆلاری رێگەی بە رۆیشتنی یاریزانێكی ریال مەدرید داوە

:: AM:10:50:13/11/2018 ‌

سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رێگەی بە یاریزانێكی تیپەكەی داوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا یانەكەی جێبێڵێ و روو لە یانەیەكی تر بكات.

ماڵپەڕی (گۆڵ)ی جیهانی ئاشكرای كرد: سۆلاری لاری نییە لە رۆیشتنی ماركۆس یۆرێنتی لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا.

یاریزانەكە لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی زۆر كەم بەشداریی لە یارییەكانی یانەی ریال مەدرید كردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەكە كارگێڕی یانەی ریال مەدرید لەژێر راسپاردەی راهێنەرەكەیان ئامادەن لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو بەشێوەی خواستن دەستبەرداری ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵییە بن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یۆرێنتی جێگەی سەرنجی زۆرێك لە یانەكانی خولی ئیسپانیایە بەتایبەتیش یانەكانی سڤیلییە، ئەلاڤێس، ریال بیتیس و ئیسپانیۆڵ.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م