له ژێر چاودێری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، له رۆژانی 18 بۆ 19ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی شاعیری سروشت و جوانی "گۆران" له هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه به به‌شداری چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه به چاودێری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له رۆژانی 18 بۆ 19ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی شاعیری سروشت و جوانی "گۆران" له هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه و له‌ژێر دروشمی "دیداری گۆران" ساز ده‌كرێت.
ساڵوه‌گه‌ڕه‌كه له رۆژانی 18 بۆ 19ی ترشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، له هۆڵی "د. مسته‌فا زه‌ڵمی" به‌ڕێوه ده‌چێت كه له سه‌عات 10ی به‌یانی بۆ سه‌عات 2:30 به‌رده‌وام ده‌بێت، به به‌شداریی چه‌ندان "هونه‌رمه‌ندان و مامۆستایان و گه‌نجان و لاوان"ی پارێزگاكه.
عه‌بدوڵا سلێمان ناسراو به "گۆران" له دایكبووی ساڵی 1904 شاعیر و ڕۆژنامه‌وان و چالاكی سیاسیی كورد بوو. له ھه‌ڵه‌بجه له‌دایك بووه و تا 1937 له خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا مامۆستا بووه. پاشان چالاكیی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانی ده‌ست پێ ده‌كات و چه‌ند جار ده‌خرێته گرتووخانه. له 1952ه‌وه تا كۆتایی ژیانی له زۆر له ڕۆژنامه و گۆڤاره كوردییه‌كاندا وتار و بابه‌تی ده‌نووسی و چه‌ند كتێبی ھۆنراوه‌شی نووسیوه.