دواى به‌شدارى كردنى دكتۆره به‌ڵقیس هونه‌رمه‌ندى دیاىر كورد، له به‌رنامه‌كه‌ى ئه‌ژین له كه‌ناڵى كوردماكس، سهمایهك ده‌كات له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كه‌ى میرا و به‌جۆش و خرۆشه‌وه سه‌ماى كوردى و عه‌ره‌بى تێكه‌ڵ ده‌كات.
سه‌ماكه‌ى دكتۆره به‌ڵقیس كاردانه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێ ده‌كه‌وێته‌وه و پێگه هونه‌رییه‌كان وه‌ك بابه‌تى ڕۆژ پرسیاریان له هه‌وادارانى هونه‌ر و هاووڵاتیان كردوه كه "دکتۆرە بەلقیس بە 71 ساَلأى ته‌مه‌نى چۆن سەمایەک دەکات؟ و ئاسیە لای تۆ ئەو جۆرە سەمایە؟".
به‌شێك له هه‌وادارانى پێان وایه ئه‌مه شه‌رمه بۆ ته‌مه‌نێكى وه‌ك دكتۆره به‌ڵقیس ئه‌م جۆره سه‌مایه ده‌كات، به‌هۆى ته‌مه‌نه‌كه‌ى، به شێكى تر هانیان داوه و هیواى به‌رده‌وامیان بۆ خواستووه.
دكتۆره به‌ڵقیس كه پێشتر له كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی به‌رنامه‌ی هه‌بوو، ماوه‌یه‌كی زۆره له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه، دوا هه‌مین به‌رهه‌میشی له بواری گۆرانی گووتن به‌ناوی "حه‌مه گیان" بووه، كه ده‌نگۆیه‌كی زۆرى دروست كرد.
به‌ڵقیس دۆسكی ساڵی 1953 له‌دایكبووه و له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه ده‌ستی كردووه به كاری هونه‌ری و ساڵانێكی زۆر له به‌غدا ژیاوه، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و ئێسته مامۆستای كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێره.