بەرشەلۆنە بەفەرمی دەستەوارەی پێ گەیشتووە

:: PM:01:09:15/11/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیك بۆتەوە لە فرۆشتنی دوو ئەستێرەی تیپەكەی بەشێوەی یەكجاری دوای ئەوەی دەستەوارەی گرانبەهای ئاراستە كراوە.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: ئەو دوو ئەستێرەیەی یانەی بەرشەلۆنە كە داواكراون برێتین لە پاكۆ ئەلكاسێر لە یانەی بڕووسیا دۆتمۆندی ئەڵمانی و پاولینیۆ لە یانەی گوانگزهۆی چینی.

هەردوو ئەستێرەكە لەسەرەتای ئەم وەرزەوە بەشێوەی خواستن بۆ ئەو یانانە یاری دەكەن و مافی ئەوەشیان هەیە بەیەكجاری پەیوەندی بەو یانانەوە بكەن.

سەرەتا یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندییەكی لە یانەی بڕووسیا دۆتمۆندەوە پێ گەیشتووە بۆ كڕینی ئەلكاسێری هێرشبەر بەشێوەی یەكجاری بە بەهای 23 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تر وەك پاداشت.

بەرپرسانی یانەی گوانگزهۆی چینیش داوایان ئاراستەی یانەی بەرشەلۆنە كردووە بۆ كڕینی پاولینیۆی ئەستێرەی بەڕازیلی بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ.

لای خۆشییەوە یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا بەفەرمی وەڵامی هیچ لە داواكانی نەداوەتەوە و پێشبینیش دەكرێ لەسەر فرۆشتنی هەردووكیان رەزامەندی پێشان بدات.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م