دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو هونه‌رمه‌ندى ناسراوى شارى دهۆك "عه‌بدوڵا حاجى" له ته‌مه‌نى 69 ساڵى كوچى دوایى كرد، به‌یانى ئه‌مڕۆیش له ڕێورسمێكدا له گۆڕستانى شاخێك له شارى دهۆك به‌خاك سپێردرا.
ئه‌ڤین بوتى، سه‌رۆكى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان/لقى دهۆك به "وشه"ى، ڕاگه‌یاند، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو هونه‌رمه‌ندى ناسراوى شارى دهۆك "عه‌بدوڵا حاجى" به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كوچى دوایى كرد.
گوتیشى، ئه‌و هونه‌رمه‌نده له بوارى سینه‌ما و كۆمیدى، ڕۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بووه و له چه‌ندان فیلم و دراما، به‌شدارى كردووه، ئێمه سه‌ره خۆشى له كه‌س و كارى ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كه‌ین.
هونه‌رمه‌ند "عه‌بدوڵا حاجى" له ساڵى 1949 له دایكبووه و له ساڵانى حه‌فتاكان هاتووه‌ته نێو دنیاى هونه‌ر و سینه‌ما و له چه‌ندان دراما و فیلم به‌شدارى كردووه، له‌وانه دراماى ئاو و خوێن و دراماى بزووتنه‌وه‌ى گوند و چه‌ندانى تر، به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى تشرینى دووه‌م، له ڕێوڕه‌سمێكى شكۆدا له گۆڕستانى شاخكێ سه‌ر به شارى دهۆك به‌خاك سپێردرا.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى