ریال مەدرید ئەم هەفتەیە گرێبەستی یاریزانێكی نوێ رادەگەیەنێ

:: PM:01:24:17/11/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەم هەفتەیەدا گرێبەستی یاریزانێكی نوێ رادەگەیەنێ كە چەند رۆژێك پێش ئێستا رێككەوتنی لەگەڵ خۆی و یانەكەی كردبوو.

ماڵپەڕی (دیزنسا سێنتراڵ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: گرێبەستە نوێیەكەی یانەی ریال مەدرید برێتییە لە ئیسێكێل پالاسیۆسی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریڤەربلیتی ئەرجەنتینی.

یانەكە هەفتەی رابردوو لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریڤەربلیت رێككەوتبوو بۆ گواستنەوەی پالاسیۆسی تەمەن 20 ساڵ بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ.

هەرچەندە یانەی ریال مەدرید ئەم هەفتەیە گرێبەستەكەی پالاسیۆس رادەگەیەنێ، بەڵام تا یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتیی كوپا لیبەرتادۆریس و لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوودا ناتوانێ ئەو ئەستێرە لاوە بەدەست بخات.

پالاسیۆس لەگەڵ یانەی ریڤەربلیت لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵەوانیەتیی كوپا لیبەرتادۆریس ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كردبوو بڕیاریشە رۆژی 24ی ئەم مانگە لە یاریی گەڕانەوەی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكەدا رووبەڕووی یانەی وڵاتەكەی بۆكا جۆنیۆرز ببێتەوە، پێشتریش لە یاریی چووندا هەردوو یانەكە بە ئەنجامی 2-2 یەكسان ببوون.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م