شەرم یەکێکە لە کێشە گەورەکانی مرۆڤ کە ئەم حاڵەتە ڕێگریت لێ دەکات بۆ ئەنجام دانی چەندان کاری باش و سەرکەوتوو لە ژیانتدا، بۆیە پێویستە بەسەر شەرمەکانتدا زاڵ بیت و کاری گرین ئەنجام بدەیت بۆ ئەمە ئەم کارانە ئەنجام بدە:
یەکەم - بەبەردەوامی رەخنە لە خۆت مەگرە و بە بەها و نرخی خۆت بزانە لەناو خەڵکدا.
دووەم - لەبارەی ئەو شتانەوە قسە بکە خۆت ئارەزووت لێیانەوە هەیە و زانیارت زۆرە لەبارەیان.
سێیەم - دەست پێش خەربە لە قسە کردندا ئەگەر تەنیا ئەحواڵپرسینیش بێت.
چوارەم - واخۆت دەربخە کەسێکی کۆمەڵایەتیت و هەرگیز مەڵی من شەرمنم.
پێنجەم - خۆت فێری زمانی جەستە بکە، هەمیشە رێک بووەستە و سەرت دامەخە.
شەشەم - خۆت دوور مەخە لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و زیاتر بانگێشتەکان قبووڵ بکە.
حەوتەم - نیگەران مەبە گەر هەڵەت کرد، کەس گوێی پێ نادات و تۆش پێویستە گوێی پێ نەدەیت.
هەشتەم - هەوڵ بدە زیاتر ئەوشتانە بکەی کە لە کردنیان دەترسی.