ناوبژیوانی یارییەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و بەرشەلۆنە دیاری كرا

:: AM:11:44:20/11/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوی ئەو ناوبژیوانەی ئاشكرا كرد كە یارییەكەی نێوان هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و بەرشەلۆنە لە گەڕی 13ی خولی ئیسپانیا بەڕێوە دەبات كە بڕیارە رۆژی شەمووی داهاتوو لەنێو یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ بەڕێوەبچێت.

یەكەتییەكە بڕیاری ئەركی ناوبژیوانی یارییەكە بدات بە خیسۆس خێل مانتانۆ.

یانەی بەرشەلۆنە بەتایبەتی یادگاری ناخۆشی لەگەڵ ئەم راهێنەرە هەیە و پێشتر هەریەك لە یاریزانەكانی سێرجی رۆبێرتۆ و لویس سوارێزی بە كارتی سوور كردبووە دەرەوە، پێشتریش كارتی سووری دابووە نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی، لەم وەرزەشدا لینگلیتی بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەی لە یارییەكەی بەرامبەر یانەی گیرۆنا بە كارتی سوور كردبووە دەرەوە.

جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە پێش ئەنجامدانی ئەم یارییە بە 24 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا دێت و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدیش بە 23 خاڵ لە ریزی سێیەم دێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م