چۆن زاڵ دەبی بەسەر شەرم کردن؟

:: AM:09:30:23/11/2018 ‌
شەرم/  
شەرم سیفەتێکی جوان و سەرنج ڕاکێشە ئەگەر لە سنوورێکی گونجاودا بێت، بەڵام شەرم کردن خاوەنەکەی بەرەو ھەڵدێر دەبات ئەگەر زۆر لە سنوور تێپەڕێت، شەرمی زۆر وا دەکات کە بەرەو ترس  بڕوات، شەرم بە شێوەیەکی گشتی دودڵی و شڵەژانە کە تووشی کەسێک دەبێ لەبەرانبەر کەسێکی تردا، بەرەو دوور کەتنەوە لە خەڵکی دەبات. 

نیشانەکانی شەرم: 
تێکەڵ کردنی قسە و زۆر جار بیرچونەوەی ئەو قسەیەی دەتەوێ بیکەی.
ترس و ئارەق کردنەوە و زیاد بوونی لێدانی دڵ. 
سارد بوونی دەست و قاچ و لەرزین لەبەرامبەر کەسانی تردا .
قوڕگ ووشک بوون لە کاتی قسە کردن . 


چارەسەری شەرم کردن : 
پێویستە لەسەرت ڕووبەڕووی ھەموو شتێک ببیتەوە کە دێتە پێشت، دان پێدانان بە کێشەکان نیوەی چارەسەرە،  ئەگەر ناتوانی ڕووبەڕووی کێشەکان ببیتەوە داوای یارمەتی لە دەورو بەرت بکە و دان بەوەدا بنێ کە تۆ کەسێکی شەرمنی. 

پێویستە تێکەڵ بیت لەگەڵ کۆمەڵە بچووکەکان لە پێشدا وەک خێزان و ھاوڕێکانت بۆ کەم کردنەوەی شەرمنیەکەت.

ئەگەر ویستت وشەیەک دەربڕی لە کاتی بۆنە بچووکەکاندا ئەوە پێویستە پێشتر ئەو وشەیە  ئامادە بکەی پێش کاتی گونجاو بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی جوان و سەرنج ڕاکێش بیڵێیت. 

باوەڕت بە خۆت ھەبێت، دڵنیابە لە باوەڕ بە خۆ بوونت و بە توانای خۆت وەدڵنیا بە لەوەی کە توانات ھەیە بەسەر ھەموو بارودۆخێکدا کە دێتە پێش. 

پێویستە ڕووبەڕووی ھەموو بیرکردنەوە نەرێنیانەکان بدەی بە ئازایانە، چونکە بیرکردنەوەی نەرێنی کار لەسەر تواناو بەھرەکانت دەکات. 
  
خۆبەخشی: کاری خۆبەخشی وات لێ دەکات باوەڕت بە خۆت زیاد ببێت و کەسایەتیت بەھێز دەکات، یارمەتیت دەدات لە شکاندن و کەم کردنەوەی شەرم لە ڕێگەی تێکەڵ بوون بەو کەسانەی کە ھەمان بۆچون و خاڵی ھاوبەشتان ھەیە لە ژیاندا. 

بەردەوام پێ بکەنە و زەردەخەنەت لەسەر لێو بێت. 
ھەوڵ بە ھەموو کات وا خۆت ببینە کە لە شوێنێکی گونجاو و باشترین حاڵەتدایت.

ھەوڵ بدە سەردانی کەسانی تایبەت بە دەروونناسی بکەی چونکە بە دڵنیاییەوە یارمەتیت دەدەن لە ڕزگار بوونت لەو گرفتە.


وشە - محەمەد میران