لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق پێكهێنرا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بودجه، په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ده‌ڵێن توانیویانه داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌و 50 خاڵه‌ی لیژنه‌ى په‌رله‌ماندا جێ بكه‌نه‌وه كه به حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدییان داوه. چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ن دووشه‌می داهاتوو وه‌ڵام وه‌ربگرنه‌وه.
د. ئه‌حمه‌د سه‌فاڕ په‌رله‌مانتاری كورد لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان عێراق، ده‌ڵێ "گرنگتر له‌وه‌ى پشكی 17%ی هه‌رێم بورووژێنرێت كه حه‌ساسییه‌ت لای عه‌ره‌به‌كان دروست ده‌كات، كارمان له‌سه‌ر ورده‌كاری بودجه كردووه به ئامانجی زیاتركردنى پشكی هه‌رێم، ئه‌وه‌ی كراوه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت، سێ تا چوار ترلیۆن دینار پاره‌ی زیاتر بۆ كوردستان دێت.
سه‌فاڕ له‌و دیمانه كورته‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" دووپات له رێككه‌وتنی سیاسیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، گه‌شبینه به عادل عه‌بدولمه‌هدی كه بتوانێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات به‌و مه‌رجه‌ى هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ندی رێككه‌وتن ببێت.
هیچ لیستێكی په‌رله‌مانی به میراته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كه بودجه‌ى 2019 بوو رازی نین، ئه‌مه وایكرد لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنى پێك بهێنرێت، لیژنه‌كه 50 خاڵی ده‌ستنیشان كردووه بۆ هه‌مواركردنه‌وه. پێوه‌ند به هه‌رێمی كوردستان كامانه‌ن ئه‌و خاڵانه‌ی له لیستى هه‌مواركردنه‌وه‌كه جێتان كرده‌وه؟
رۆژی دووشه‌م 19ى تشرینی دووه‌م، لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شه‌ش سه‌عاتی كرد و له‌وێدا 50 خاڵمان دا به لیژنه‌كه‌ی حكوومه‌ت بۆ هه‌مواركردنه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین رۆژی دووشه‌می داهاتوو، جارێكی تر كۆ ببینه‌وه و حكوومه‌ت وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی په‌رله‌مان بداته‌وه له‌باره‌ى هه‌مواری بودجه‌ى 2019.
پێوه‌ند به داواكارییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان كه له لیسته 50 خاڵییه‌كه هه‌یه، گۆڕینی ناوی پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان- عێراق، پشكی هه‌رێم به‌پێى رێككه‌وتنی سیاسی به 17% دانراوه تا سه‌رژمێری، كه‌واته ده‌بێ پشكی هه‌رێم له 12.67%ه‌وه بكرێته‌وه به 17% تا ئه‌وكاته‌ى سه‌رژمێری گشتیى له عێراق ده‌كرێت، كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكی بودجه‌ى سه‌روه‌ری كه خۆی له 111 ماده ده‌بینێته‌وه، جێكردنه‌وه‌ی پێدانی مووچه‌ى پێشمه‌رگه و زیندانیانی سیاسی و كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفال و كیمیاباران و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له بودجه‌ى سه‌روه‌ری، هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى بۆ حه‌شدی شه‌عبی دانراوه، هاوشانی بودجه‌ی راهێنان و پڕ چه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
جگه له‌مانه، داوای 17%مان كردووه له بودجه‌ى فریاكه‌وتن و كاره‌ساته سروشتییه‌كان، داوای 17%ی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیشمان كردووه كه ده‌درێت به عێراق، ده‌بێ خه‌رجییه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له به‌غدا وه‌ك دامه‌زراوه‌ی فیدڕاڵی ئه‌ژمار بكرێت، هاوكات سڕینه‌وه‌ی زۆر له‌و مادانه‌ی كه هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به هه‌رێمی كوردستان نییه. كۆی ئه‌وانه‌ى باسم كردن خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانه پێوه‌ند به كوردستان.
حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناچاره له بودجه‌دا ئه‌و 50 خاڵه جێ بكاته‌وه، چونكه حكوومه‌تی عه‌بادی بودجه‌ى به رق و كینه‌وه نووسیوه‌ته‌وه، پێوه‌ند به كوردستان كه پێوه‌ندی خراپ بووه و غه‌دری لێ كردووه، ته‌نانه‌ت غه‌دری له پارێزگاكانى باشوور و سوننه‌نشین كردووه كه به‌هۆی شه‌ڕی دژ به داعش وێران بوون، بۆیه به گشتى بودجه‌كه ده‌ربڕی بیروبۆچوونی عه‌بادی بوو نه‌ك عه‌بدولمه‌هدی، بۆیه بودجه‌كه زۆر خراپه و له‌وه‌ى 2018ش خراپتره.
لیژنه‌ى حكوومه‌ت به‌ڵێنیان داوه گۆڕانكارییه‌كان له بودجه‌دا جێ بكه‌نه‌وه و چاوه‌ڕێین رۆژى دووشه‌می داهاتوو جارێكی تر كۆ ببینه‌وه و به‌رسڤ وه‌رگرین.
پێوه‌ند به رێككه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت، له بودجه‌دا وا هاتووه كه هه‌رێمی كوردستان سه‌رووی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه بكات، ئه‌و كرانه‌وه و ده‌ستنیشان نه‌كردنی ژماره‌یه‌كی جێگیر یانی چی؟
له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و پرسه زیاتر پرسێكی سیاسییه، وه‌ك لیسته كوردستانییه‌كان بڕیارمان دا قسه‌ى له‌سه‌ر نه‌كه‌ین و بۆ رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق جێ‌مان هێشتووه. ده‌بێ شاندی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هه‌ناردنى نه‌وتى كوردستان رێككه‌وتن بكه‌ن، ئه‌و رێككه‌وتنه كاری پێ ده‌كرێت نه‌ك ئه‌وه‌ى له بودجه‌دا هاتووه، چونكه ورده‌كاریی رێككه‌وتنه‌كه كاری پێ ده‌كرێت، ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین ورده‌كارییه‌كه‌ش بخه‌ینه ناو بودجه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ماڵ به‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق.
به‌گشتى مه‌رجی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی فیدڕاڵ بۆ پێدانی بودجه به هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌كردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته.
له بودجه‌دا پشكی هه‌رێم 12.67%یه، ده‌سته‌ى ئاماری عێراقی ده‌ڵێ 13.9%یه، ئێوه‌ش داوای 17% ده‌كه‌ن، له‌و ژمارانه دواجار پشكی هه‌رێم چی لێ دێت؟
راسته ده‌سته‌ی ئاماری عێراق ئه‌و ژماره‌یه ده‌ڵێ، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه كه نابێ پشكی هه‌رێمی كوردستان 12.67% بمێنێته‌وه. به‌ڵام ئێمه به‌و ژماره‌یه‌ی ده‌سته‌ی ئامار رازی نین، چونكه ئامارێكی فه‌رمی نییه، بۆیه ده‌بێ پشكی كوردستان بكرێته‌وه به 17% تا سه‌رژمێری ده‌كرێت كه له بودجه‌ى 2019دا بڕی 94 ملیار دینار بۆ سه‌رژمێری ته‌رخان كراوه تا ساڵى داهاتوو 2019 ئه‌نجام بدرێت.
ئێمه به لایه‌نه‌كانی تریشمان گوتووه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌و ژماره‌یه ده‌بێت كه له ده‌رئه‌نجامی سه‌رژمێری ده‌رده‌چێت و ساڵانی پاشتر به‌و پێوه‌ره پشكی كوردستان با ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام تا ئه‌وكات ده‌بێ كار به‌و رێككه‌وتنه سیاسییه بكرێت.
وه‌ك ده‌زانن بودجه‌ى سه‌روه‌ری زۆر قه‌به و گه‌وره‌یه، باست له‌وه كرد كه هه‌وڵتان داوه ژماره‌ی ماده‌كانی له 111ه‌وه كه‌م بكه‌نه‌وه و مووچه‌ى پێشمه‌رگه و ئه‌وانه‌ى باست كردن له‌وێدا دابین بكرێت، كه‌واته ده‌تانه‌وێ هه‌م پاره‌ى زیاتر بۆ كوردستان بێت و هه‌میش پشكی هه‌رێم بكرێته‌وه به 17%؟
به بۆچوونی من باشتره زۆر پێداگیری له‌سه‌ر 17% نه‌كه‌ین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه چه‌ند پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت. چونكه عه‌ره‌به‌كان حه‌ساسییه‌تیان به 17% هه‌یه، بۆیه زیاتر چاو له‌وه ده‌كه‌ین كۆی گشتى ئه‌و پارانه‌ى بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه مووچه‌ى پێشمه‌رگه و خێزانی شه‌هیدان و ئه‌نفال و كیمیاباران و پێداویستى تایبه‌ت و بودجه‌ى فریاكه‌وتن و قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تى خستووه‌ته ناو بودجه‌ى سه‌روه‌ری، له هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و مادانه‌مان داوه كه كوردستان سوودیان لێ وه‌رناگرێت، لێره‌دا وا ده‌كات له كۆی گشتى پاره‌ى زیاتر بۆ كوردستان بێت، ره‌نگه ئه‌وانه‌ى داوامان كردووه جێبه‌جێ ببێت، پشكی كوردستان له هه‌شت ترلیۆن و 900 ملیار دیناره‌وه بگاته 12 بۆ 13 ترلیۆن دینار، بۆیه زۆر مكوڕ نابین له‌سه‌ر پشكه‌كه، به‌ڵكو چووینه‌ته ناو ورده‌كارییه‌كان تا كۆی گشتى زیاد بكه‌ین.
ئه‌وانه‌ی باست كردن هه‌وڵی په‌رله‌مانتاران بوون، به‌ڵام شاندێكی هه‌رێمی كوردستانیش به داواكارییه‌وه سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی كۆبوونه‌وه، تا چه‌ند ئاگاداری داواكارییه‌كانی ئه‌وانی؟
شانده‌كه له‌سه‌ر داوای من سه‌ردانی به‌غدایان كرد، كۆبوونه‌وه‌یشیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت ئه‌رێنی بوو. داواكارییه‌كه‌ی ئه‌وانیش هه‌مان داواكاری ئێمه بوو، ئێسته‌یش زه‌وینه له به‌غدا بۆ رێككه‌وتن باشه، وه‌زیری دارایی كورده و سه‌رۆك وه‌زیرانیش تا ئێسته بۆ كورد باش بووه، بۆیه ده‌مانه‌وێ ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزینه‌وه، به گشتى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو باشتر ده‌بێت له‌وه‌ی 2018.
وه‌ك ده‌زانن تا رێككه‌وتنی سیاسی نه‌كرێت، هه‌وڵه‌كانی ئێوه به مره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه، دۆخی ناو په‌رله‌مان چۆنه كه نوێنه‌ری لیسته گه‌وره‌كان له لیژنه‌ی دارایی هه‌ن؟
باشتره له خولی پێشتر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌ساسییه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌ب بورووژێنرێت، ئه‌وا تێك ده‌چێت و كوردیش به ژماره كه‌مینه‌یه ناتوانێ ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێ تێی په‌ڕێنێت، بۆیه داوای رێككه‌وتنی سیاسی ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ى له ئێوه تێگه‌یشتم گه‌شبینی به عادل عه‌بدولمه‌هدی، كاتێك پێشتر سه‌ركردایه‌تى كورد گه‌شبین بوو به مالیكی له‌وكاته‌ى جه‌عفه‌ری دوور خسته‌وه، پاش ئه‌و به عه‌بادی كه مالیكی دوور خسته‌وه، مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆ ناكه‌یت، ئه‌گه‌رچی عه‌بدولمه‌هدی له حزبی ده‌عوه نییه وه‌ك سێ سه‌رۆك وه‌زیره‌كه‌ی تر؟
له سیاسه‌تدا هه‌میشه ده‌بێت گه‌شبین بی، بێگومان عه‌بدولمه‌هدی له حزبی ده‌عوه نییه، ئه‌وه خۆی له خۆیدا كاریگه‌ری دروست ده‌كات، هاوپه‌یمانی سائیروون كه پشتگیری لێ ده‌كات كاریگه‌ری و قورسایی خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نابێ پشت به عادل عه‌بدولمه‌هدی ببه‌سترێت به ته‌نیا، چونكه ئه‌ویش گوشاری له‌سه‌ر هه‌یه و ناتوانێ هه‌موو شت بكات، به‌ڵام له سه‌رووی ئه‌وانه پابه‌ندبوونه به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر پابه‌ند بێت به رێككه‌وتن و به‌غداش ئه‌گه‌ر پابه‌ند بێت، ئه‌وا كێشه دروست نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناكۆكی سیاسی هه‌بێت، كێشه دروست ده‌كات.