دیبیكا بادكۆن و رانفیر سینگ كه دوو ئه‌ستێره‌ی ناوداری دنیای بۆڵیوودن، به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی بۆڵیوود، هاوسه‌رگیریی ئه‌وان زۆرترین رۆشنایی خرایه سه‌ر. به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و هاوسه‌رگیرییه دوو ئاهه‌نگی گه‌وره‌یان له هیند و ئیتالیا ساز كردووه كه تا ئێسته‌یش له مانگی هه‌نگوینیدان.
به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی بۆڵیوود و له‌ناویاندا پێگه‌ی "
hiamag"، رۆژی 21ی ئه‌م مانگه، هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی بۆلیوود دیبیكا و رانفیر، وه‌ك هاوسه‌ر به‌یه‌ك گه‌یشتن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌یان له شاری بنگالۆر له هۆتیلی پلاكی ساز كردووه. ئه‌و شاره ده‌كاته شوێنی له‌دایكبوونی دیبیكا كه تا ئێسته‌یش كه‌سوكاری ئه‌و خاتوونه ئه‌و شاره‌دا ده‌ژین.
به‌پێی پێگه‌كه، له‌دوای سازكردنی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی بنگالۆر، بووك و زاوا چوونه‌ته ئیتالیا له ناوچه‌ی كۆمۆ و له‌وێش ئاهه‌نگێكی تریان به دابونه‌ریتی هیندی ساز كردووه، تا ئێسته‌یش ئه‌وان له مانگی هه‌نگوینیدان.
دیبیكا بادكۆن وێڕای خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ناوداری بۆڵیووده، به‌ڵام ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش ساڵ ده‌بێ تێكه‌ڵییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ دنیای هۆڵیوود دروست كردووه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیووددا رۆڵی سه‌ره‌كی له چه‌ندان فیلم‌دا گێڕاوه.
دیبیكا بادكۆن كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری بۆڵیووده و له ساڵی 1986 له دایك بووه، به‌رله‌وه‌ی ببێته ئه‌كته‌ر، نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه. له ساڵی 2007ه‌وه ده‌ستی به‌كاركردن له سینه‌ما كردووه و یه‌كه‌مین فیلمیشی له‌گه‌ڵ شارۆخان، فیلمی Om Shanti Om بوو. تا ئێسته له زیاتر له 20 فیلم به‌شداریی كردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری دنیای هۆڵیوودیشه.
رانفیر سینگ له ساڵی 1985 له شاری مۆمبای له دایك بووه، تا ئێسته له نزیكه‌ی 20 فیلمی سینه‌ماییدا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه و به ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر دیاری دنیای بۆڵیوود هاتووه‌ته ناسین.