ئه‌مساڵ له 30ی تشرینی دووه‌م تا نۆی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس "LA" پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێله ناوازه‌كان ده‌كات كه له‌ناویاندا كۆمپانیای مازدای تێدایه و نوێترین به‌رهه‌می خۆی نمایش ده‌كات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
usatoday" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای مازدا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له 30ی تشرینی دووه‌م تا نۆی كانوونی یه‌كه‌م ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس پێشانگایه‌ك ده‌كرێته‌وه كه تێیدا مازادا به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "Mazda 3" نمایش ده‌كات كه به‌نیازه له ساڵی 2019 بیخاته بازاڕه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، مازدا سێ به‌دیزاینێكی نوێ بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی هێزیشه‌وه گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئاشكرا نه‌كراون و له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یشی هیچ نه‌گوتراوه.
مازدا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی ژاپۆن بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیایه له 30ی كانوونی دووه‌می 1920 له‌لایه‌ن "جوجیرۆ ماتسودا" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 2016 نزیكه‌ی 1.2 ملیار دۆلاری قازانج كرد.