كه‌سوكاری مه‌لا عابید و بزووتنه‌وه كه‌س نه‌ماوه له ده‌رگای نه‌ده‌ن
به‌رپرسێكى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى 15 ساڵه له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه هاتووه‌ته گرتن، نه بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى و نه كه‌سوكاره‌كه‌یشى هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه نازانن. هاوكات به‌رپرسێكى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌ڵێت، له زۆر ده‌رگه‌مان داوه و كه‌س وه‌ڵاممان ناداته‌وه. ئه‌وه جیا له‌وه‌ى له‌لایه‌ن خێزانى ئه‌و به‌رپرسه‌وه سكاڵا له‌سه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى تۆمار كراوه.
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له ئێران بۆ ماوه‌یه‌ك، ڕۆژى 12/7/2003 مه‌لا عابید ئه‌ندامى مه‌كته‌بى عه‌سكه‌ریى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان، له‌لایه‌ن ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانى یه‌كێتییه‌وه كه ئه‌وكات بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد، بانگێشت ده‌كرێت و له‌وكاته‌وه تا ئێسته ئه‌و به‌رپرسه‌ى بزووتنه‌وه بێسه‌روشوێنه، خێزانى مه‌لا عابید تا ئێسته له چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌یدان، به‌ڵام بێ ئومێدبوون له‌وه‌ى له ده‌رگه‌ى هیچ لایه‌ن و ده‌زگه‌یه‌ك بده‌ن.
عابید حه‌سه‌ن له سه‌رده‌مى باڵاده‌ستى بزووتنه‌وه له هه‌ورامان، پله‌ى میحوه‌رى هه‌بووه كه پله‌یه‌كى باڵایه و له‌ناو گرووپى ئیسلامى به كه‌سى عه‌سكه‌رى ده‌درێ، ئه‌وكاته‌ى گیراوه ته‌مه‌نى 50 ساڵ بووه و خاوه‌نى دوو ژن و سێ منداڵ بووه، كوڕه گه‌وره‌كه‌ى ئه‌وكاته 12 ساڵان بووه به ناوى "زانیار"، پیشه‌ى سه‌ره‌كى خۆى یاریده‌ده‌رى پزیشك بووه و خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌یه.
به‌گوته‌ى كه‌سێكى نزیك له خێزانه‌كه‌ى، "ئه‌و ڕۆژه‌ى عابد حه‌سه‌ن رۆیشتووه، به ماڵه‌وه‌ی گوتووه كه سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى له ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانى یه‌كێتى كۆتایى پێ بێنێت، به‌ڵام هه‌ر له‌وكاته‌وه تا ئێسته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
ئه‌و كه‌سه‌ی مه‌لا عابد به"وشه" ده‌ڵێ، "پێشتر چه‌ند جارێك له هه‌ورامان له‌لایه‌ن گرووپى چه‌كدارى یه‌كێتییه‌وه بۆسه‌ى بۆ دانراوه و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ى زانیارى و دژه تیرۆری یه‌كێتییه‌وه هه‌وڵى كوشتنى ڕووبه‌ڕووى دراوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، بۆیه ئه‌و ویستى كۆتایی به‌و كێشانه بێنێت و سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى كردووه".
دواى گرتنى مه‌لا عابید، ئه‌و رۆژه 2/5/2011 هاوسه‌ره‌كه‌ى له دادگاى سلێمانى سكاڵا له‌سه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى تۆمار ده‌كات، له ناوه‌ڕۆكى سكاڵاكه‌یشدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه هاوسه‌ره‌كه‌ى له ده‌باشان و له باره‌گه‌ى دژه‌تیرۆرى یه‌كێتى گیراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زانیارییه‌كى له‌باره‌یه‌وه هه‌بێ.
جیا له‌و سكاڵایه، بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى چه‌ند جارێك له ده‌رگه‌ى ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ ده‌ده‌ن، وه‌ك له نامه‌یه‌كى كراوه‌یشدا كوڕى گه‌وره‌ى مه‌لا عابید داوا له جه‌لال تاڵه‌بانى و به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات سۆراغى باوكی بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د وه‌رتێ ئه‌ندامى خولى پێشتری په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی ئه‌وكاته‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى، بۆ "وشه" گوتى، له‌وكاته‌وه‌ى مه‌لا عابید له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ى دژه تیرۆرى یه‌كێتییه‌وه گیراوه، تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و تا ئێسته بێ سه‌روشوێنه و چه‌ندان جاریش به‌دواداچوونى بۆ كراوه له ڕێى حزب و په‌رله‌مانه‌وه.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه "قوباد تاڵه‌بانى و مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى له گرتنى ئه‌و كه‌سه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه بافڵ تاڵه‌بانى بانگى كردووه و ناشزانین بۆ نه‌گه‌ڕایه‌وه".
وه‌رتێ گوتى، "وا حیسابى ده‌كه‌ین كه ئه‌و كه‌سه مابێت، چونكه هیچ بیانوویه‌ك نییه بۆ نه‌مانى مامۆستا مه‌لا عابید و چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ین به زیندوویى بگه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام داواى ئاشكراكردنى چاره‌نووسى ده‌كه‌ین".
ئه‌حمه‌د وه‌رتى كه یه‌كێكه له‌وانه‌ى زۆرترین به‌دواداچوونى بۆ ئه‌و كه‌یسه كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "مه‌لا عابید پێشتر حزبى له هه‌موو جموجووڵه‌كانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه و پێش ئه‌وه‌ى بڕوات بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى كۆتاییش، خێزانه‌كه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه". ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا "جیا له‌و، چوار كه‌سى تریش گیراون، به‌ڵام مامۆستا عابید پۆستى باڵاى هه‌بووه".
"ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه به‌تۆمه‌تى تیرۆریش گیرابێ، ده‌بێ ڕێوشوێنى یاسایى له‌گه‌ڵ بكرێ نه‌ك به‌مشێوه‌یه شوێن‌بزر بكرێ و زانیارى له‌سه‌رى نه‌ده‌ن به خێزانه‌كه‌ى" وه‌رتی وای گوت.
زانیار عابید كوڕى ئه‌و پیاوه‌ی له دوادیداری بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بێ ئومێده له‌وه‌ى هیچ سۆراغێكى باوكیان بزانن، ئه‌و بۆ "وشه" گوتى، چه‌ندان به‌رپرسى باڵاى یه‌كێتیمان بینیوه، ته‌نانه‌ت پێشتر جه‌لال تاڵه‌بانى لیژنه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه پێكهێناوه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه.
زانیار ده‌ڵێ، "ئه‌وكاته‌ى باوكم گیرا، هیچ شتێكى له‌سه‌ر نه‌بووه و ئێسته‌یش هیچ هه‌واڵێكى نازانین، جیا له‌وه‌ى هه‌ندێك جار زانیاریى دزه‌پێكراو ده‌بیستن، به‌ڵام دڵخۆشكه‌ر نین".
دووپاتیشی كرده‌وه "هه‌ندێك هه‌واڵمان بۆ دێ ده‌ڵێن ماوه و له شوێنێكى پارێزراودایه، به‌ڵام شوێنى پارێزراو بۆ ئه‌و ماڵى خۆیه‌تى، ئه‌گه‌ر شتێكى له‌سه‌ره با به‌پێى یاسا مامه‌ڵه بكه‌ن، نه‌ك به‌مجۆره‌ی ئێسته".
كوڕه‌كه‌ى مه‌لا عابید ڕه‌خنه له بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌گرێ كه كه‌مته‌رخه‌من به‌رانبه‌ر به‌و كه‌یسه و ده‌ڵێت، ته‌نیا بۆ جووڵاندنی سۆز هه‌ندێك جار باسى ئه‌و كه‌یسه ده‌كه‌ن و هیچ هه‌نگاوێكى ڕژدیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌ناوه.
به‌ڵام عه‌بدوڵا وه‌رتێ گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یه‌كێتى داوامان كردووه چاره‌نووسى بێسه‌روشوێنكراوانى بزووتنه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا بكه‌ن كه مه‌لا عابید و چه‌ند كه‌سێكى تریش بێسه‌روشوێنن و داوامان كردووه كه چاره‌نووسیان دیارى بكرێ.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه "مه‌لا عابید به‌ناهه‌ق گیراوه و هیچ شتێكى له‌سه‌ر نییه بۆ ئه‌وه‌ى پێویست بێ ده‌زگه‌ى ته‌ناهیى به دوایدا بگه‌ڕێ، ئه‌گه‌ر نه‌شماوه، پێویسته ته‌رمه‌كه‌یمان بده‌نه‌وه".