خه‌ڵاتی داروین یه‌کێکه له‌سه‌یرترین خه‌ڵاته‌کانی جیهان که به‌و که‌سانه ده‌درێت کاتێک خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌وه، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات که‌سه‌که ئه‌وپه‌ڕی ده‌به‌نگی خۆی به‌کار بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسیدارترین رێگه تاقی بکاته‌وه تاکو ده‌بێته شایسته بۆ خه‌ڵاته‌که.
له‌م دواییانه‌دا ئه‌م خه‌ڵاته ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری سه‌یری دروست کرد به‌وه‌ی مه‌رجێک بۆ خه‌ڵاته‌که دابنێن و ئه‌و که‌سه‌ی بیه‌وێت به‌ده‌ستی بێنێت پێویسته هه‌وڵێکی خۆکوشتن بدات به‌و په‌ڕی رێگەی نه‌زانی.
بۆ نموونه هه‌وڵدان بۆ خۆکوشتن به ده‌مانچه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زاندرا هه‌وڵه‌که‌ت فێلی تێدا کراوه، ئه‌وه یارمه‌تیت نادات بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌که، به‌ڵام کاتێک هه‌وڵی خۆکوشتن ده‌ده‌یت و مه‌خزه‌نی ده‌مانچه‌که‌شت پڕه له گولـله و ئه‌وه تۆ ده‌بیت به یه‌کێک له براوه‌کانی ئه‌و خه‌ڵاته.
بۆ بینینی براوه‌کانی خه‌ڵاتی داروین سوود له‌م ماڵپه‌ڕه وه‌رگره: http://www.darwinawards.com/
خەڵاتەکانی داروین Darwin Awards کۆمەڵێک خەڵاتن کە بە گاڵتەوە ئاراستەی ئەو کەسانە دەکرێن کە بە جۆرێکی دەبەنگانە خۆیان تیا دەبەن یان پێشگری لە مناڵ بوونیان دەکەن، تا بەو جۆرە نەسڵی مرۆڤ لە داهاتوودا (بە پێی تیۆرییەکەی چارڵز داروین) بەرەو باشتربوون بچێت.