حكوومه‌تی چینی ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك هه‌وڵ ده‌دات بۆ گرتنه ده‌ستی چه‌ندان زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست ده‌كه‌ن بۆ زانینی شوێنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌ناو وڵاته‌كه‌یدا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له بڕیاری حكوومه‌تی چین ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له چین ئه‌مه وای كردووه حكوومه‌تی چین بڕیارێك ده‌ربكات كه ده‌بێت شوێنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه دیاری بكات و شوێنه‌كانیان ئاشكرابێت له‌لای حكوومه‌تی چین.
زیاتر له 200 كۆمپانیا له چین هه‌یه بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له شوێنه جیا جیاكانی وڵاته‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایانه زیاتریان كۆمپانیای بیانین و ناوخۆی چین نین ئه‌مه‌یش زیاتر وای له حكوومه‌تی چین كرد كه بڕیاره‌كه ده‌ربكات و شوێن و جێگای ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان بزانێت.
یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ئێسته شوێنی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی لای حكوومه‌تی چین ئاشكرایه كۆمپانیای ئه‌ڵمانی مارسیدس بێنزه، كه بۆ هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام داوه، چونكه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك شوێنه‌كان به چین نه‌دات ئه‌وا گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و نابێت له چین بازاڕی به ئۆتۆمبێله‌كانی بكرێت.