ئه‌سووس له نوێترین كاری‌دا مۆبایلێكی بۆ سه‌ره‌تاكانی مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر، دروست كرد كه سیسته‌مێكی جیاوازی تێدا به‌كارهێناوه و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یشی بۆ داناوه كه بتوانێت ركابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كانی ئه‌سووس ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌سووس له نوێترین به‌رهه‌مدا بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، مۆبایلێكی زۆر به‌هێزی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "Asus ZenFone Max Pro M2" ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌م مۆبایله له‌كاتی به‌كارهێناندا خاوبوونه‌وه‌ی نییه و جام نابێت ئه‌مه‌یش وای كردووه هه‌وادارێكی زۆری هه‌بێت و بتوانێت ركابه‌ری ئه‌پڵ و سامسۆنگ بكات.
ئه‌سووس له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و ده‌ڵێت، ئه‌م مۆبایله به شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست كراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.00 ئینجه له‌گه‌ڵ روونی شاشه‌ی 4K كه ئه‌مه‌یش ناوازه‌تری كردووه، هه‌روه‌ها به‌هێزترین پاتری بۆ دانراوه كه 5000 میلی ئه‌مپێره و پڕۆسێسهرهكهیشی 2.0 گێگاهێرتزه و ڕامی چوار و شه‌ش گێگابایتی هه‌یه.
ئه‌سووس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی تر، ئه‌م كۆمپانیایه له دووی شووباتی ساڵی 1989 له چین له‌سه‌ر ده‌ستی "تێد هوسو، وه‌ینی تیسا" دامه‌زرا، كۆمپانیای ئه‌سووس له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له چوار گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكان بۆ فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كه له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی 1.3 ملیار دۆلاری قازانج كرد.