پارەی مۆندیالی 2018 دابەش كرا.. بزانە كامە یانە زۆرترین پاداشتی وەرگرتووە؟

:: AM:09:34:05/12/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) پارەی پاداشتی سەرجەم یانەكانی دابەش كرد بەهۆی بەشداریكردنی یاریزانەكانیان لە یارییەكانی مۆندیالی 2018 كە هاوینی رابردوو لە رووسیا بەڕێوەچوو.

یەكەتییەكە ئاشكرای كرد كە زۆرترین پاداشتیان داوەتە یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی بەبەراورد لە سەرجەم یانەكانی جیهان بەهۆی بەشداریكردنی زۆرترین یاریزانیان لە یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا.

فیفا بڕی ئەو پارەیەشی ئاشكرا كرد كە داویەتییە یانەی مانچستەر سیتی كە 5 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی بووە.

هەروەها هەردوو گەورە یانەی ئیسپانی ریال مەدرید بڕی 4.8 ملیۆن و بەرشەلۆنە 4.1 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە، هەریەك لە یانەكانی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی 3.8 ملیۆن و چێڵسی 3.8 ملیۆنیان وەرگرتووە.

جێی باسە یارییەكانی مۆندیالی 2018 هاوینی رابردوو لە وڵاتی رووسیا بەڕێوەچوو و تێیدا هەڵبژاردەی فڕەنسا بووە پاڵەوان دوای ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا لە هەڵبژاردەی كڕواتیای بردەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م