دۆخى سلێمانى و سیناریۆكانى یه‌كێتى كاریگه‌رى هه‌یه.. پزیشكه‌كان كوردستان جێده‌هێڵن
هێرشكردنه سه‌ر دكتۆر كه‌مال، جارێكی تر دۆسیه‌ى هه‌ڕه‌شه و تانه‌ى دژ به پزیشكان له كورستان هێنایه‌وه پێشه‌وه و سه‌ندیكاى پزیشكان ده‌ڵێ، هه‌ڕه‌شه‌كه زۆر توند بووه و به‌شێك له میدیاكان خراپ كاریان له‌سه‌ر پێوه‌ندی نێوان پزیشك و هاووڵاتییان كردووه. گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش ئاشكرای ده‌كات له‌سێ ساڵى رابردوو هه‌زار پزیشك كوردستانی جێهێشتووه كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هه‌ست كردن بووه به مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی.
ئێواره‌ی رۆژى دووشه‌م سێی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر، چه‌كدارێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر نۆرینگه‌ی تایبه‌تی دكتۆر كه‌مال ئه‌حمه‌د سه‌عید پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی و مامۆستای زانكۆی سلێمانی، به سه‌ختى برینداری ده‌كات. دواتر شوفێر تاكسیه‌ك وه‌ك هاوسه‌ری كه‌مال ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ، له ماوه‌یه‌ی پێنج خوله‌ك ده‌یگه‌یه‌نێت به نه‌خۆشخانه‌ى فێركاری سلێمانی و له مردن رزگاری ده‌كات.
دواى رووداوه‌كه، دكتۆر هاژه عه‌بدوڵلا هاوسه‌ری دكتۆر كه‌مال ده‌ڵێ، هاوسه‌ره‌كه‌م له‌كاتی كاركردن و بینینی نه‌خۆشدا ته‌قه‌ی لێكرا و بریندار بوو، ئێسته‌ش له ژێر چاودێری ورد دایه و باری ته‌ندورستى جێگیره.
دواى كه‌متر له 72 سه‌عات به‌سه‌ر رووداوه‌كه، پۆلیسی سلێمان گرتنی كه‌سێك را ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سه‌ى گیردراوه، ئه‌و كه‌سه‌یه كه ته‌قه‌ی له دكتۆر كه‌مال ئه‌حمه‌د كردووه.
عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی گوتى "كه‌سێك به ناوی (ه.ع.ك) له دایكبووی 1982 كه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری سلێمانییه، تۆمه‌تباره به ته‌قه كردن له دكتۆر كه‌مال گیر دراوه".
پۆلیسی سلێمانی روونكردنه‌وه‌ى زیاتری داوه كه ناوبراو ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری میكارۆفی بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه به‌كارهێناوه، گوتى "ناوبراو دانی به تاوانه‌كه داناوه". هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت، دكتۆر كه‌مال كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نه‌بووه، داواش ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵی كوشتنی دكتۆر كه‌مالی داوه، به سزا بگه‌یه‌نرێت.
رووداوی ته‌قه كردنه‌كه له دكتۆ كه‌مال به جۆرێك بووه، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌مانچه بێ ده‌نگه‌كه‌ی به ده‌سته‌وه بووه، وه‌ك نه‌خۆشێك نۆره‌ى گرتووه، دواى چوونه ژووره‌وه ته‌قه‌ی له دكتۆر كه‌مال كردووه،پاش هاتنه ده‌ره‌وه‌ی و چوونه ژووره‌وه‌ى سكرتێره‌كه‌ی تا نه‌خۆشی تر ره‌وانه‌ى ژووره‌وه بكات، ده‌بینێت دكتۆر كه‌مال له خوێنی خۆیدا گه‌وزاوه به په‌له داوای به‌هاناوه چوون و فریاكه‌وتن ده‌كات، ئیتر له‌وێوه شوفێری تاكسییه‌ك به خێرایی دكتۆر كه‌مال به برینداری ده‌گه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه‌ى فێركاری سلێمانی.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان سێ كه‌س به‌شداریان له پیلانی كوشتنی دكتۆر كه‌مال كردووه، به‌ڵام پۆلیس تا ئێسته ته‌نیا ته‌قه‌كه‌ره‌وه‌ی گرتووه و هیچ له باره‌ى دوو كه‌سه‌كه‌ی تر ناڵێت.
سه‌ندیكاى پزیشكانی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر به دكتۆر كه‌مال كراوه، درێژكراوه‌ى زنجیره هه‌وڵه‌كانی ناشرین كردنی پزیشكانه له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا، هه‌ر له تانه و ته‌شه‌ر تا ده‌گات به هه‌وڵی كوشتن.
سه‌ندیكاى پزیشكان له به‌یاننامه‌یدا له باره‌ى هێرشكردنه سه‌ر دكتۆر كه‌ماڵ، ره‌خنه‌ى توند له هه‌ندێك له میدیاكان ده‌گرێت به‌وه‌ی نا به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پزیشكان ده‌كه‌ن بۆ شێواندنى كاری پزیشكی و نه‌هێشتنی متمانه‌ى هاووڵاتییان پێیانه‌وه، داوایش ده‌كه‌ن یاسای ژماره 36ى 2013 كه تایبه‌ته به پارێزگاریكردن له پزیشكان، چالاك بكرێت و بكرێته پێشه‌نگی كاری خولی داهاتووی په‌رله‌مانى كوردستان و بگونجێنرێت له‌گه‌ڵ یاسا به‌ركاره‌كانی كوردستان.
ئه‌گه‌رچی هه‌موو لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه هه‌وڵی كوشتنی دكتۆر كه‌مال، هه‌وڵێكی تیرۆری سیاسی بێت، به‌ڵام زانا گه‌ڵاڵی كه كادیری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه له فه‌یسبووكی تایبه‌تى خۆی له پۆستێكدا ده‌نووسێ "هه‌روه‌ك رام گه‌یاند بوو كه یه‌كێتیی به‌نیازی سیناریۆیه‌كه، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی فاشلییه".
له پۆسته‌كه‌یدا ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌دات كه یه‌كێتی هه‌وڵیداوه سیناریۆ بۆ ئه‌و هه‌وڵی كوشتنی دكتۆر كه‌مال دابڕێژێت و بڵێ ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌ى كردووه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه یه‌كێتی ده‌ستى تێدایه و دواى ئاشكرا بوونى ئێسته ده‌ڵێن، نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه. ده‌پرسێ "ئه‌رێ نه‌خۆشی ده‌روونی و ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ؟ خه‌ڵك بێ عه‌قڵ نییه ده‌زگای زانیاری".
به‌ڵام نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به "وشه" ره‌تى كرده‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دكتۆر كه‌مال نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌بوو بێت و ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگیشی لا بوو بێت.
گوته‌بێژی پۆلیس ده‌ڵێ، دوای گرتنی (ه.ع.ك) به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و كاسبه و سه‌ر به هیچ ده‌زگایه‌كی ته‌ناهی نییه، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌مانچه‌كه‌ی بێ ده‌نگ كه‌ری پێوه نه‌بووه و به ته‌نیا بووه و كه‌سی تری له‌گه‌ڵ نه‌بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه خوازایه‌كی دكتۆر كه‌مال ده‌ڵێ بكوژه‌كه ده‌مانچه‌كه‌ی بێ ده‌نگ كه‌ری پێوه بووه و دوو كه‌سی تریش له ده‌ره‌وه‌ی نۆرینگه‌ى دكتۆر كه‌مال له چاوه‌ڕوانی ئه‌و بوونه. سه‌ركه‌وت گوتى "بكوژه‌كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی دراوه به دادوه‌ر به‌پێی بڕگه‌ى 30ی ماده‌ى 405ى سزادانی عێراقی".
هاوكات رێبوار ئه‌حمه‌د بازیانی سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى سلێمانی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه (ه.ع.ك) به ده‌مانچه‌ى بێ ده‌نگ وه‌ك نه‌خۆشێك خۆی ناساندووه و چووه‌ته لای دكتۆر.
گوتى "ئه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر به دكتۆر كه‌مال كراوه، هاوشێوه‌ی حاله‌ته‌كانی پێشتره كه روویداوه له ناوچه‌كانی تری كوردستان، بۆیه روودانی ئه‌و حاله‌تانه به‌رده‌وام رووده‌ده‌ن، هێشتا هۆكاره‌كه‌ش ئاشكرا نه‌كراوه".
به‌ڵام گوته‌بێژی پۆلیس ده‌ڵێ ئه‌و كه‌سه‌ى هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دكتۆر كه‌مال ده‌ڵێ هۆكاری هه‌وڵدانی كوشتنی دكتۆر كه‌مال بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه پێشتر ناوبراو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام داوه، به‌هۆیه‌وه دووچاری لاوازی جه‌سته‌یی بووه‌ته‌وه و پێشتریش چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووه، بۆیه دواجار كۆنتڕۆڵی باری ده‌روونی له ده‌ستداوه و ده‌مانچه‌ى كڕیوه و هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دكتۆر كه‌مال و پاشانیش ده‌مانچه‌كه‌ی فرۆشتووه‌ته‌وه.
رێبوار ئه‌حمه‌د ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ى روویداوه تیرۆرێكی سیاسی بێت، یان هه‌وڵێك بێت بۆ تێكدانی باری كۆمه‌ڵایه‌تى له ده‌ڤه‌ره‌كه، ده‌ڵێ پێشتریش حاله‌تى له‌مجۆره‌ى له شاره‌كانی تری كوردستان روویانداوه.
دكتۆر خاڵس قادر گوته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له لێدوانێكی تایبه‌ت به "وشه" ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه پشتگیری له داوای پزیشكان ده‌كه‌ن بۆ ده‌رچوواندنى یاسای پارێزگاری كردن له پزیشكان، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر به دكتۆر كه‌مال كراوه ئاماژه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره كه كاری كارمه‌ندی ته‌ندروستى كارێكی مه‌ده‌نییه، ناكرێت وا به ئاسانی كه‌سێك هه‌ڵبكوتێته سه‌ر نۆڕینگه‌ى پزیشكێك و ته‌قه‌ى لێ بكات.
گوتى "له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو زیاتر له هه‌زار پزیشك كوردستانیان جێهێشتووه، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ره‌نگه په‌یوه‌ندی به‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه هه‌بێت كه له‌لایه‌ن نه‌خۆش و كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كانه‌وه له پزیشكه‌كان كراوه له‌سه‌ر هه‌ر كه‌یسێك له كه‌یسه‌كانی هاتووه‌ته به‌رده‌م پزیشكان".
وشە -
فه‌رمان سادق