بڕیاره سبه‌ى هه‌ینی حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م، له هه‌ولێر له بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی ناوازه بۆ گه‌نجانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌م شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، سۆلین به‌رزنجی كه شێفێكی ناوداری كورده له هه‌ولێر و به‌شداره له‌و پێشانگایه به چه‌ندان خواردنی كوردهواری و شیرینی تایبه‌ت، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێشانگاكه بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ له حه‌وت بۆ نۆی كانوونی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و له سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌كرێته‌وه تا سه‌عات حه‌وتی ئێواره.
زیاتر گوتی، " ئه‌م پێشانگایه له‌لایه‌ن گرووپی "akkadian collection" ده‌كرێته‌وه له هوتێلی رۆتانا، پێكهاتووین له كۆمه‌ڵێك گه‌نج له ته‌واوی عێراق و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی ئاین و ڕه‌گه‌ز كه جیاوازتره له ته‌واوی پێشانگا و گرووپه‌كانی تر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، " خواردنه‌كانی ئه‌م جاره چه‌ندان جۆری تایبه‌ت به‌خۆمی تێدایه و هه‌وڵمداوه شیرنه‌مه‌نییه‌كان و خواردنه‌كانم دیزاینی كرسمسیان پێوه دیار بێت".
ماوه‌یه‌كه گه‌نجان به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كاره‌وه كاری ده‌ستی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر چی له وڵاتان كاری ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه ده‌یكه‌ن كه شاره‌زاییه‌كی باشیان هه‌یه و پرۆفیشناڵن له‌و بواره.