به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و سبه‌ی هه‌ینی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه و بارسته هه‌وایه‌كی سارد ڕووی تێ ده‌كات، بۆیه له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان هه‌ور و سارد ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 11 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 12 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.